ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
قۆناغی سێیەمی پێشڕەوییەکانی شەرڤانانی ئۆپەراسیۆنی تورڕەی فورات بۆ ڕزگارکردنی ڕەقە بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا وێستگەیەکی شەندەفەر لەدەست چەتەکان پاککرایەوە کە ١٨ کم لە ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەقەوە دوورە.
پێشڕەوییەکانی شەرڤانان لە ڕۆژهەڵاتی ڕەقەوە بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ وێستەگەیەکی شەمەندەفەریان لە چەتەکانی داعش پاکردەوە کە ٣کم لە باشور- ڕۆژئاوای گوندی ئەلقەستەوە دوورە، کە دەکەوێتە دووری ١٨کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری ڕەقەوە.
لە ئێستادا بەرەو پێشەوەچوونی شەڕڤانان بەردەوامی هەیە.
قۆناغی سێیەم لە ٤ی شوباتی ئەمساڵدا بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لە گوندی شابداخ لە سنوری ڕەقە، دەستپێکردنی لەلایەن جیهان شێخ ئەحمەد، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فوراتەوە ڕاگەیەندرا.
س.ح