Smiley face
Smiley face
Smiley face

فەرماندەیەکی یەژەشە: ئیدی ژنانی ئێزدی ئەوەنین کێ بیەوێت بەکاریان بێنێت

2017-03-20 13:49:59



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

خولی شەهید رەیحان لە ئەکادیمیای شەهید بێریڤان، دوای پەروەردەیەکی چوار مانگی کۆتایی هات و تێیدا فەرماندەی یەژەشە ڕایگەیاند: ئیدی ژنانی ئێزدی ئەوەنین کێ بیەوێت بەکاریان بێنێت

 

لە مەراسیمێکدا لە ئەکادیمیای شەهید بێریڤان لە شەنگال، بە بەشداری فەرماندەکانی یەژەشە و دایکی شەڕڤانان و شەهیدان، کۆتایی بە خولێکی پەروەردەیی هات کە وانەکانی مێژووی ژن، مێژووی کوردستان و ئێزدخان - مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژنلۆژی و تەکینیکی شەڕ تێدا وتراونەتەوە.

 

شەڕڤانانی یەژەشە مەراسیمێکی سەربازییان بەڕێوەبرد، دواتر رۆسیار ڤەژین فەرمانداری یەژەشە قسەیکرد ووتی: کاتێک هێزە دەسەڵاتدارەکان لە کەسایەتی ژنانی ئیزدیدا دەیانەوێت ئەو ئێزدیانەی لە فەرمانەکان ڕزگاریان بووە لەناوببەن، وەک ئەوەی هێرشیان کردە سەر خانەسۆر، ئێمە وەک ژنانی ئێزدی و یەژەشە پەیمان دەدەین کە تۆڵەی شەهیدانی ٣ی ئەم مانگەی خانەسۆر بکەینەوە.

 

ڤەژین نەورۆزی لە هەموو شەڕڤانان پیرۆزکردو وتی: ئیدی ژنانی ئێزدی ژنانی پێش فەرمانەکە نین، کە هەرکەس بیەوێت بە ئارەزووی خۆی بەکاریان بهێنێت، ئێزدییەکان ئێستا دەتوانن خۆیان بپارێزن و لە سەر ڕێبازی شەهیدانیان بەردەوا بە تێکۆشانیان بدەن.

 

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، شەڕڤانان سوێندی سەربازییان خوارد.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin