Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆمەڵێک گەنج: لە هەرێمەوە لە دژی تورکیا و جاشەکانیان بووین بە گەریلا.. بە ڤیدیۆ

2017-03-20 11:08:49



ڕۆژنیوز – بادینان

 

ڕۆژانە بەشداربوونی گەنجانی هەرێمی کردستان بۆ ناو ڕیزەکانی گەریلا زیاتر دەبێت، لەنوێترینیاندا کۆمەڵێک گەنج بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەک بەشداربوون و هۆکاری بەشداربوونەکەیان ئاشکراکردو ڕایانگەیاند: لە دژی داگیرکارییەکانی تورکیا و جاشەکانیان و لەدژی هێرشەکانی سەر شەنگال و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، بەشداری گەریلایی بووین.

 

لە بەیاننامەیەکدا کۆمەڵێک لە گەنجانی هەرێمی کوردستان، کە بەشداری ڕیزەکانی گەریلابوون، هۆکاری بەشداربوونەکەیان ئاشکراکرد.

 

لە بەیاننامەکەدا گەریلاکان ڕایانگەیاند:"لەسەرەتدا جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەین، لە ساڵی ١٩٩١ ڕاپەڕین لە باشوری کوردستاندا کراو گەل دەسەڵاتی ڕژێمی بەعسیان ڕووخاند، بەڵام لەدوای ١٩٩٢وە، بە هاوکاری پارتی، داگیرکاری تورکیا لە باشوری کوردستان دەستیپێکردو دەیان سەربازگەی تورکیا لە باشوری کوردستان جێگیرکراو ساڵ بەساڵیش زیادی کردووە، تا گەیشتوە بە ئاستێک لە ڕووی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتیی و سیخوڕی و پەروەردەییەوە داگیرکارییەکان زیادی کردووە، لەم دوایەدا تورکیا بە یارمەتی پارتی و حەشدی وەتەنی، کە ئوسمانە نوجێفی سەرکردایەتی دەکات و هەندێک حزبی تورکمانیش، دەیانەوێت ئاستی داگیرکارییەکان فراوانتر بکەن.

 

ڕشیانگەیاند:"بەهاوکاری ئەو لایەنانە تورکیا دەیەوێت قەندیل، شەنگال و کەرکوک و موسڵ داگیربکات، دواتریش تەواوی باشوری کوردستان، پەلاماردانی شەنگالیش دەستپێکی ئەو داگیرکارییەیە".

 

هەروەها ڕایانگەیاند:"ئێمە وەک کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخشی باشوری کوردستان بڕیارماندا کە لە دژی ئەو هێرشانە بەشداری گەریلاکانی پەکەکە بکەین، ئامانجیشمان ڕزگارکردنی تەواوی باشوری کوردستانە لە دەست داگیرکارییەکانی تورکیاو جاشەکانیان".

 

گەنجان هۆکاری بەشداربوونیان لە ناو گەریلاکاندا لە چەند خاڵێکدا چڕکردەوە، کە بریتبوون لە:

 

١-وەک نەوەکانی لەیلاقاسم و مامەڕیشە ئێمە ڕێگا نادەین خوێنی شەهیدانی باشوری کوردستان بە فیڕۆبچێت.

 

٢- پەکەکە پارتێکی چوارپارچەی کوردستانە، ئەوانەی پێویستە لە کوردستان بچنە دەرەوە داگیرکارییەکانی تورکیا و ئێرانن.

 

٣-باووباپیرانمان چۆن باشوری کوردستانمان لە ڕژێمی بەعس کردە گۆڕستان، بۆ تورکیاشی دەکەینە گۆڕستان.

 

٤-ئێمە بە گەلەکەمان لە شەنگال دەڵێین، بۆ پاراستنی ئێوە ئێمە ئامەدەین ببینە شەهید گەنجۆ هەولێری.

 

٥-ئێمە بانگ لە گەنجان دەکەین لە زاخۆ وە تا مەندەلی، هەرەوەها هەموو گەنجانی باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکارییەکان بەشداری ڕیزەکانی گەریلایی بکەن.

 

بە درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ – شەهید نامرن – بژی بەرخۆدانی شەنگال"، کۆتاییان بە خوێندنەوەی بەیاننامەکەیان هێنا.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin