Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەو پیاوەی ١٦ پەراسوی هاوسەرەکەی شکاند لەلایەن دادوەرەوە ئازادکرا

2017-03-19 10:18:34



ڕۆژنیوز – شنا فایەق

 

ئەو پیاوەی شاری سلێمانی، کە ١٦ پەراسوی هاوسەرەکەی شکاند، لەلایەن دادوەری ئیشکگرەوە بە کەفالەت ئازادکرا.

 

شەوی ١٦/٣/٢٠١٦، (ڕ.ئ)ی هاوسەری حەلاوە، ئەو ژنەی کە لە سەرەتای مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو، بە خراپترین شێوە ئەشکەنجەی حەلاوەی دا و ١٦ پەراسو و سێ بڕبڕەی ملی و قەفەزەی سنگی شکاند، بەبێ ئاگاداری حەلاوە، لەلایەن دادوەری ئێشکگرەوە ئازادکرا.

 

ش. م، برای حەلاوە بەڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"هاوسەرەکەی حەلاوە بە کەفالەتی ١٥٠ هەزار دینار ئازادکراوە".

 

شەماڵ، وتیشی:"دوای بیستنی هەواڵەکە، پارێزەرەکەی حەلاوە، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی هەرێم، پەرلەمانتارانی عێراق، بەڕێوبەرایەتی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و دادوەرەکانی سلێمانی-مان لە حاڵەتەکە ئاگادارکردووەتەوە".

 

ش.م، وتیشی:"لە ڕێگای پارێزەر و پەرلەمانتارانەوە و بە بریاری دادوەر گەشتکردن لە (ڕ.ئ) قەدەغەکراوە و بەرپرسانی فڕۆکە خانەش ئاگادارکراوەتەوە".

 

ش.م، وتیشی:ئەمڕۆ سۆران عومەر، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێم و گەشە شێخ دارا، پەرلەمانتاری هەرێم و ڕێزان شێخ دلێر، پەرلەمانتاری عێراق، لەگەڵ پارێزەرەکانمان، تانە لە بڕیارەکەی دادوەری ئێشکگر دەدەن.

 

سەبارەت بەوەی، کە دەوترێت (ڕ.ئ)، پاسپۆرتی وڵاتی بەریتانیای هەیە، براکەی حەلاوە، وتی:"خۆشمان نازانین هەیەتی یان نا، دەمێک دەیوت پاسپۆرتم هەیە، دەمێک دەیوت نیمە، هەندێک جاریش دەیوت کارتێکی سپیم پێیە، هەرکاتێک ویستم پێی بڕۆمەوە".

 

پێشتریش لە لێدوانیاندا بۆ ڕۆژنیوز حەلاوە و خوشکێکی حەلاوە رایانگەیاندبوو، کە (ڕ)، لەناو زیندانیشدا هەڕەشەی  لە منداڵەکانی کردووە، ئەگەر ئیفادە لە دژی ئەو بدەن، وتوشیەتی"ئەگەر حەلاوە بەئاگابێتەوە ئازادم دەکات، ئەگەر ئەویش ئازادی نەکردم دەفتەرێک دۆلار دەدەم بە پارێزەر، تەنیا یەک کاتژمێر لە زیندان بچمە دەروە خۆم سەرنوگم دەکەم و کەس دەستی پێم ناگات".

 

(ڕ.ئ)، هاوسەری حەلاوە.م، ئەو ژنە تەمەن ٤٢ ساڵەی دانیشتووی گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی-بوو، لە مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو بە خراپترین شێوە ئەشکەنجەی حەلاوەی هاوسەری دا و لە دوای ئەوەی خشتێکی کیشا بە سەریدا و بێ هۆشی کرد، بە لەقە چووە سەر پشتی و ١٦ پەراسوی و سێ بڕبڕەی ملی و قەفەزەی سنگی شکاند.

 

حەلاوە ماوەی ٤٠ ڕۆژ لە نەخۆشخانە بێ هۆش بوو، پاش بە ئاگاهاتنەوەی بۆ ماوەیەکەی دیکە لەژێر چاودێری پزیشکدابوو، پاشان برایەوە بۆ ماڵی باوکی و بەهۆی ئەوەی هیشتا تەندروستی ناجێگیرە، خوشک و براکانی خزمەتی دەکەن و ئاگاین لێی دەبێت.

 

حەلاوە . م، دایکی پێنج منداڵە و هۆکاری سەرەکی ئەشکەنجەدانەکەشی لەلایەن هاوسەرەکەیەووە، ئەوەبووە، کە حلاوە ڕێگری لە فرۆشتنی منداڵە چوار مانگەکە، کە لە ڕەگەزی کوڕە و ناوی (هـ.ڕ) بە بڕی نۆ هەزار دۆلار.

 

حەلاوە. م دوای دەرجوونی لە نەخۆشخانە

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin