Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕاگەیاندنەکانی پارتی، شەنگال و ڕۆژئاوا.. شرۆڤە

2017-03-18 11:17:31



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

بە ناو نیشانی "ڕاگەیاندنەکانی پارتی، شەنگال و ڕۆژئاوا"، ڕۆژنامەنووس ئامەد دیجلە، لە وتارێکدا تیشک دەخاتەسەر ڕەوتی ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق و دەنووسێت:"پارتی تۆڕێکی میدیایی دروستکردووەو ناوەرۆکی ئەو تۆڕەش، لە میدیا 'شەرە تایبەتەکەی تورک' خراپترە، باشی لەوەدایە کە کۆمەڵگای کوردی گوێبیستیان نابن.

 

نووسەر لە وتارەکەی شرۆڤەییەکەیدا، ئاماژە بە ئاراستەکردنی میدیای پارتی دەکات لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە، هەروەها چەند ڕووداوێک پێکەوە گرێدەدات و شەهیدکردنی نازێ نایف لە شەنگال تێکەڵ بە کاری میدیایی پارتی دەکات و دەشڵێت:" چیرۆكی نازێ کورتکراوەی تراژیدیای شەنگالە".

 

دەقی وتارەکەی ئامەد دیجلە:

ڕاگەیاندنەکانی پارتی، شەنگال و ڕۆژئاوا

 

دوو کەس هەیە بە بەردەوامی لە ناوەندی هەواڵەکانی ڕووداو-ن و هەموو کەسیش دەزانێت کە لە ئەنقەرەوە چوون و تەنیا ئەرکێک کە لەسەر شانیان بێت، ئەوەیە کە کۆنترۆڵی هەواڵەکانی سەبارەت بە رۆژئاوا و پەکەکە دەکەن، ئایە ئەو دوو کەسە کێن؟، ماڵپەری ویکیلیکس بڵاویکردبویەوە کە ٦ لە کارمەندانی ڕووداو بۆ میت 'دەزگای هەواڵگری تورک' کاردەکەن، ئەی ئەوانە کێن؟.

 

(ئامەد دیجلە)

 

نازێ ناییف قەوال.. ئیزدیەکی دانیشتووی گوندی زۆمان-ی سەر بە شەنگال بوو.

 

لە ٣ی ئابی ٢٠١٤-دا کاتێک دڕندەکانی داعش هێڕشی شەنگال-یان کرد، نازێ لە هەرێمەکە هەڵنەهات و لەگەڵ کەسوکاری بنەماڵەکەی هەڵکشایە سەر چیای شەنگال و لەو ڕۆژەوە لەوێ مانەوە، وێرای هەموو زۆری وزەحمەتیەکانیش لە دژی داعش دەستی بە تیکٶشان کرد.

 

برا گەورە و خاڵۆ و ژمارەیەکی زۆر لە خزمە نزیکەکانی 'نازێ' لەناو خۆراگری شەنگال ژیانیان لەدەستدا، هاوشێوەی بەهەزاران مرۆڤی شەنگال 'ئەوانیش بەچاوی خۆیان بینیان' کە بە چ شێوەیک پارتی لە رۆژی فەرمانەکەدا ئەوانیان لەناو چنگی 'بەربەرەکانی داعش' هێشتەوە.

 

نازێ، لە بەرامبەر رفاندو فرۆشتنی هەزاران ژن و منداڵی ئێزدی لە بازارەکان، بێدەنگ نەبوو، هەروەها بۆ ئەوەی سەرلەنوێ کۆمەڵگای ئێزدی دەس بە ژیانێکی ئاسایی خۆیان بکەن و ئەو ئێزدییەکان ڕفێندراون ڕزگاربکرێن بە شێوەیەکی چالاکانە لە ناو تێکۆشان بوو. بەڵام هێزە دەمامکراوەکانی پارتی کە 'لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا هەلهاتن و شەنگال-یان لەنێو چنگی داعش هێشتەوە' جارێکی تر لە ١٤ی ئاداری ٢٠١٧ دا، هێڕشی خۆپیشاندانە مەدەنیەکەی شەرمەزارکردنی 'هێڕشی رۆژانی پێشوتری هەمان ئەو هێزە دامکراوەکە' سەر خانەسۆریان کرد و لەئاکامی ئەو هێرشەی هێزەکانی پارتی 'نازێ نایف' ژیانی لەدەستدا.

 

هەمان رۆژیش تەرمی 'نازێ' لە گۆرستانی شەهیدان لەچیای شەنگال'کە گلکۆی بەدەیان گەریلا و قارەمانی ئێزدی لێیە' و لە تەنیشت کاکییەوە کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە کوژرابوو، بەخاک سپێدرا.

 

ئەو هێشتا ٢٠ساڵ بوو..

 

چیرۆكی نازێ کورتکراوەی تراژیدیای شەنگالە، ئەوی داعش پێینەکرا ئەمرۆ هەندێ هێز هەوڵدەدەن تەواوی بکەن، هەربۆیە ئەو هێزە 'دەمامک-کراوە کە لەلایەن ئارتەشی تورکەوە پەروەردەکراوون و بە تورکی دەدوێن رەوانەی هەرێمەکە کران، هەرکاتیک هەلیان بۆ برەخسێت یەکسەر هێڕشی کەسانی مەدەنی، رۆژنامەوان و ئەو کەسانەی لە شنەگال خۆراگری دەنوێنن، دەکەن.

(نازێ نایف)

چیرۆکی نازێ کە لەلایەن هێزە دەمامککراوەکانەوە لەشەنگالکوژرا، ئەمەیە..

 

بەڵام بابەتی ئەم نوسینەم، نزیکایەتی میدیای پارتی'یە لەبارەی ڕووداوەکەوە..

 

کاتێک نازێ نایف قەوال شەهید کرا، بەمشێوەیە هەواڵەکەیان بڵاوکردەوە: 'پەکەکە خەڵکی مەدەنی کردە قەڵغان. پەکەکە عەرەبی چەکداری لە حەسەکەوە هێناوە' بەشێوەیە نامەردانە بەراوەژویان کرد کە 'ژنێکی ئێزدی کە لەدەستی داعش رزگارکراوە لەلایەن کێ'وە، و بۆچی کوژراوە.

 

پارتی دیموکراتی کوردستان- عێراق، تۆڕێکی میدیایی بۆ خۆی دروستکردووەو ناوەرۆکی ئەو تۆڕەش، لە میدیا 'شەرە تایبەتەکەی سەر دەولەتی تورک' خراپترە. باشی لەوەدایە کە کۆمەڵگای کوردی گوێبیستی ئەوان نابن لەبەر ئەوەی باش دەزانن کە بە چ شێوەیەک خۆیان فیناسە دەکەن.

 

دوو قوڵی سەرەکی ئەو تۆرە هەیە، یەکەمیان رووداوە و گرێدراوی وناوەندەکەی سەر بە نێچیرڤان بارزانی'ە و دوهەمینیشی کوردستان٢٤'ە و سەر بە کوری مەسعود بارزانی 'مەسرور بارزانی'ە

 

ئێمە ئاگەداری ئەو شەڕەی نێوان ئەو دوو قۆڵەین، خۆ بەخۆ لە باشوری کوردستان کەسێک کە ئاگەداری ئەو شەڕە دەسەڵاتدارێتییە نەبێ، نەماوە، بەڵام کاتێک بابەت ببێتە خزمەتکردنی کۆماری تورکیا و رۆڵی پاراستن بگێرن، ئەوا ئەو دوو گرووپە بۆ دژایەتیکردنی پەکەکە دەکەونە پێشبرکێ.

 

ماوەی ساڵێکە و بەپێی ئەو فەرمانەی پێیان دراوە هەواڵی 'پەکەکە هەوڵدەدات لە شەنگال، قەندیڵ-ی دووهەمین دامەزرێنێ' بڵاودەکەنەوە. هەمان ئەو هەواڵە بوەتە بیانووی ئەوەی کە دەوڵەتی تورک هێڕشی شەنگال بکات. بەڵام لە ئیستادا باسی ئەوە ناکەم کە 'کەی و بۆچی پەکەکە' چووە شەنگالەوە.

 

وای نیشان دەدەن کە 'گەریلا چووەی شەنگال بۆیە و ئەو هەرێمەشی لەژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگە بەدەست خستووە'، لەراستیشدا هەر بستێک لەو خاکەی لەلایەن گەریلا و شەرڤانانی یەبەشە ویەژەشە'وە کۆنتڕۆڵکراوە، بەخوێنی ئەو شەهیدانەی لەدژی داعش شەڕیان کرد و شەهیدبوون بەدەست خراوون. هەروەها چەندین هەرێمی دیکە وەک 'رەبیعە، سنوون وناوەندی شەنگال'ش وێرای ئەوەی لەلایەن گەریلاشەوە رزگارکراوون، بەڵام وەک نیاز پاکی رادەستی پێشمەرکە کران.

 

ڕووداو، کە خۆیان لە نویسنی راستیەکان بەدوور دەگرن، دەلێن کە پێشمەرگە-ی پارتی لە شەنگال هەڵنەهاتوون. کاتێک ئاماری ساڵی ٢٠١٤یان بڵاوکردەوە، لە ٢٤ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٤-دا وەهایان نوسیبوو:

''هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ٣ی ئاب رۆژی شەممە و کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی بەهۆی ئەوەی نەیانتوانی هێرشی ریکخراوی داعش ڕابگرن، ناوچەی شەنگال-ی سەر موسڵ و هەرێمی ٢١٠ کم چوارگۆشە کە پێکهاتوون لەناحیەکانی سحێلا، رەبیعە، سنوون، وانک و لە ١٥٠ گوند پێکدێن لەناو ٣ کاتژمێر چۆڵکرا''.

 

شەنگال و ناحیەکانی دەورووبەری لەناو ٢ کاتژمێر-دا کەوتە دەستی داعش.

 

هەم کوردان و هەمیش هەموو جیهان بەچاوی خۆیان بینیان کە لە دوو ساڵی رابردوو بەچ شێوەیەک و لەناوو دو بۆ سێ کاتژمێر وبەبێ ئەوەی شەڕێکی مەزن بێتە کایەوە بەسەدان گوند، شارۆچکە و ناوچە بە چ شێوەیەک کەوتە دەستی داعش!!!

 

دوای ئەوەی پیلانی دەولەتی تورک بۆ داگیرکردنی منبج لەبەرامبەر بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی رەقا 'لە رێگای گرێ-سپی'ەوە و پارچەکردنی کانتۆنەکانی کۆبانێ و جزیرە لەلایەن دەوڵەتی ئەمەریکاوە رەتکرایەوە و دوابەدوای سەردانی بارزانی بۆ تورکیا 'پیلانی سێهەمین' کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەو میدیایانە و بەبێ ناوبڕ و بەپێی ئەو فەرمانانەی لەلایەن دەوڵەتی تورکیا'وە ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستانی-عێڕاق دەکرێت کە ئەزمونێکی باشیان لەسازکردنی درۆ هەیە، ئەركێکی نوێیان دەسپێکرد ئەوەیش: 'بوونی گەریلا و بەرخودانڤانانی ئیزدی لەشەنگال وەک کێشەیەک نیشان بدات.

 

بەپێ ئەو پیلانەش، پێشمەرگەی ANKS کە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانی-عێراق'ن و لەلایەن ئارتەشی تورکەوە پەروەردە کراون لە خانەسۆر کە لەژێر کۆنترۆڵی شەرڤانانی 'یەبەشە ویەژەشە' دایە، جێگیربن و لە دژی شەرڤانانی یەبەشە و یەژەشە شەربکەن. بەو ڕەنگەش ئارتەشی تورک لەلایەکەوە بۆردومانی هێزەکانی یەبەشەو یەژەشە کە لەشەنگال بکات و لەلایەکی دیکەشەوە هاوشێوەی داگیرکردنی جرابلوس-عەزاز وباب 'قەڵغانی فورات' بەکاربێنێ و بەپێیەش ئارتەشی تورک ئێرەش هاوشێوەی رۆژئاوا لێبکات. عەبدوڵقادر سەلڤی کە رۆژنامەوانێکی نزیک لە ئاکاپە'یە بەشێوەیەکی کراوە ئەو پیلانەی بڵاوکردەوە.

 

فەرمانداری پێشمەرگەکانی ENKS بە رووداوی وت: 'ئێمە شەرە دەگوازینەوە بۆ رۆژئاوا' عەزیز وەیسی'ش کە ماوەیەکی دوور لەناوو پەکەکە هەڵهاتبوو ئێستاش فەرمانداری هێزی زیرەڤانی پارتی دیموکراتی کوردستانی-عێڕاقە، وتبووی، کە ئەو پێشمەرگانەی بەرەو سنوور بەرێکراوون، دەچنە رۆژئاواوە.

 

بۆ بەجێهێنانی ئەو پیلانەش، راوێژکاری دەزگای هەواڵگری تورکیا 'میت' هاکان فیدان لەنیوان رۆژانی ١٤و١٥ی ئادار دا لە شاری دهۆک لەگەڵ هەریەک لە مەسعود بارزانی ونێچیرڤان بارزانی کۆبویەوە، ودوابەدوای کۆبونەوەکەش سەردانی 'هێزە دەمامککراوەکان' کە ناوی خۆیان ناوە 'پێشمەرگەی رۆژئاوا' لەشەنگالکرد. بەڵام لەلایەن ئەو چاپەمەنیانەی پارتی دیموکراتی کوردساتانی-عێراقەوە بەهیچ شێوەیەک باسی لەو کۆبونەوانە نەکرد.

 

میدیاکانی پارتی هەنگاو بە هەنگاو هەواڵی لەم چەشنە بڵاودەکردەوە: 'پێشمەرگەکانی رۆژ لەلایەن NATO وە پەروەردە دەکرێن و ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکاش داوای کرد کە بۆ چوون بەرەو رۆژئاوا خۆیان ئامادەکەن. بەڵام سەرنج راکێشە کە، فەرمانداری ئەمەریکا کە سەرپەرشتیاری هیزەکانی هاوپەیمانی نێودەلەتییە لە شەڕی دژی داعش  ئەو هەواڵانەی کە لەلایەن 'میدیا ناوبراوەکانەوە' بڵاوکراوەنتەوە، بەدرۆخستەوەو وتی: 'لە رۆژئاوا هیچ پیلانێکی ئێمە نییە کە کار لەگەڵ پێشمەرگەکان بکەین و لەلایەن ئێمەوە پەروەردە نەکراوون. خۆ لەخۆ دا کاتێک دەزگاکانی میدیای پارتی باس لەوەدەکەن کە لەلایەن NATO وە پەروەردە کراوون، مەبەستان ئارتەشی تورکە کە ئەندامی ناتۆ یە.

 

ئەو چاپەمەنییەی کە لەلایەن نوسینێکی بە ئەزموون لە درۆ و چەواشەکاریەوەیە، هەرگیز ناتوانرێت بنوسرێت بێ ئەو کەسانەی بە چەک و زمانی تورکی دەدوان، ئەوچەتانە کێ بوون کە دەمامکیان کردبوو و لە نێو هێرشکارانی سەر شەنگالدا بەنێوی پێشمەرگەکانی ڕۆژەوە جێگەیان گرتبوو؟ ئایا باش نەدەبوو بیاننوسیایە بۆچی ئەو چەکدارانە لەنێو چەتەکانی ڕۆژدا جێگەیان گرتبوو؟

 

کەچی دەتوانێت بە شێوەیەکی چەپەڵانە، کوشتنی نازێ نایف قەوالی تەمەن ٢٠ ساڵان بەرەوواژوو بکاتەوە!

 

ئەوە جێبەجێکردنی ئەرکێکە کە بەسەریاندا سپێردراوە و پێشوتریش هەمان کاریان کردووە.

 

لە شوباتی ساڵی ٢٠١٣دا، تەرمی گروپێک شەرڤانی یەپەگە کە لە شارۆچکەی تەل حەمیس'ی سەربە حەسەکە کەوتبوونە کەمینی داعشەوە، لەلایەن کەناڵی ڕووداوەوە بێڕێزیەکی زۆریان پێکرابوو. تەرمی شەرڤانەکانی یەپەگە لە تەلەفزیۆنەکەوە نیشاندراو ڕایانگەیاند ببینن داعش چۆن بەسەر یەپەگەدا سەرکەوتووە.

 

لە بەرخودانی کۆبانێ-دا لەساڵی ٢٠١٤-دا، کاتێک چەتەکانی داعش تۆپبارانی قامشلۆیان دەکرد، ئەو میدیایانەی پارتی هەواڵی درۆیان بڵاودەکردەوە و دەیانوت 'سەدان کەس کوژراوە'، واتە بەو شێوە دەیویست ورەی گەل بشکێنێت.

 

ئەو میدیایانە سەدان هەزار ئەنفالکراوی باشوری کوردستانیان لە بیر چوویەوە و دەربارەی ئەو کەسە مەدەنیانەی کە بەهۆی شەڕی ٦ ساڵە لە ڕۆژاواوە ناچاربووبوون ڕوو لە باشوری کوردستان بکەن، هەواڵی وەهایان بڵاودەکردەوە:'ئەو خەڵکە بەهۆی پەیەدەوە ئاوارە بوون و ڕۆژئاوا لە خەڵکەکەی چۆڵ بوو'، یان 'پەیەدە خەڵکەکە ئاوارە دەکات و دەستبەسەر ماڵ و موڵکی عەرەب و سوریانی و بەرهەڵستکاراندا دەگرێت'. کەچی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ئاشکرایکرد کە ئەو پڕوپاگەندانەی لە دژی پەیەدە دەکرێت، هەمووی درۆیە.

 

ئەو چاپەمەنیانە بەبێ وچان هێز و ورەیان بە ئارتەشی تورک و چەتەکانی داعش، ئەلنوسرە، ئارتەشی ئازاد، ئەحرار ئەلشام و گروپە چەتەکانی دیکە دەدا کە هێرشی سەر ڕۆژاوای کوردستانیان دەکرد و هەوڵیان دەدا ورەی ئەو گروپانە لەدژی یەپەگە بەرزبکەنەوە. ئێمەش ڕۆژانە دەبینین کە ڕاگەیاندنەکانی دەوڵەتی تورک درۆ و دەلەسەی ئەو چاپەمەنیانە وەک سەرچاوەی هەواڵەکانیان نیشان دەدەن.

 

کاتێک مەسعود بارزانی سەردانی گەریلاکانی لە مەخمور کرد و سوپاسی کردن کە مەخمووریان لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کردووە، ئەو چاپەمەنیانە باسێکی ئەوتۆیان لەو سەردانیکردنە و سوپاسگوزارییە نەکرد، کەچی ڕۆژێک دواتر هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە مەخمور لە کۆنترۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە.

 

هەر خودی ئەو چاپەمەنیانە لە دوای ماوەیەک هەزاران هەواڵی خۆیان بەدرۆ دەخستەوە و منیش نامەوێت بە ئاشکراکردنی ئەو هەموو درۆ و دەلەسانە دەوروبەر بێزار بکەم.

 

تەنانەت دەشیانوت 'یەپەگە شاری منبجی ڕادەستی ڕژێمی سوریا کردووە'، بەبێ ئەوەی لێدوانەکەی ئەنجومەنی سەربازی منبج بڵاوبکەنەوە کە ڕایگەیاندبوو 'بۆ پاراستنی شاری منبج لە هێرشی دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکانی ئارتەشی ئازاد، لەگەڵ ڕووسیا ڕێکەوتوون کە چەند گوندێکی هاوسنوور لەگەڵ ئارتەشی تورک و گروپە چەتەکانیان ڕادەستی فەرماندارییەکی هاوبەش کردووە'.

 

خۆ ئەگەر ئێمە هەموو درۆکانی ئەو چاپەمەنیانە بنوسینەوە، ئەوا پێویستیمان بە دەیان پەڕە کاغەز هەیە، بەڵام مژارێک هەیە کە پێویستی بە ڕوونکردنەوە هەیە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin