رۆژنیوز ـ سۆران محه‌مه‌د
کچێکی ته‌مه‌ن حه‌ڤده ساڵ له که‌رکوک له ماڵه‌که‌ی خۆیدا به خنکاوی دۆزرایه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌کش له پۆلیسی شاره‌که ڕایگه‌یاند: "ئه‌و کچه به گوریس خۆی خنکاندووه".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له ناوچه‌ی ترکه‌ڵان له نزیک سکه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که له شاری که‌رکوک، "کچێک له ماڵه‌که‌ی خۆیدا به گوریس خۆی هه‌ڵواسیوه و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه".
سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت له پۆلسی که‌رکوک به ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ کچێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵان له ناوچه‌ی ترکه‌ڵان له نزیک سکه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که، له ماڵی خۆیاندا خۆی هه‌ڵواسی و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی:"ئه‌و کچه ناوی (س، س، م)ـه، له ئێستادا پۆلیس لێکۆڵینه‌وه‌ی له هۆکاری خۆ خنکاندهکه ده‌کات".
سه‌رچاوه‌که‌ی ڕۆژنیوز ڕاشیگه‌یاند:"ئه‌و خانهوهدایه له بنه‌ڕه‌دا خه‌ڵکی شاری که‌رکوک نین، به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه ئاواره‌ی شاری که‌رکوک بوونه".
ک.ک