ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان
جڤاتى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕاگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه و ڕایگه‌یاند: له‌م هه‌لومه‌رجه ئێجگار ناسک و مه‌ترسیداره‌دا، پارتی دیموکراتی کوردستان به ته‌مای شه‌ڕێکی ماڵوێرانکه‌ره له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ جڤاتى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕاگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌ی ئاسایی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌که به‌ڕێوه‌چوو.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێت: "له‌کاتێکدا که کوردستانی باشور به قۆناغێکی هه‌ستیار و ترسناکدا تێده‌په‌ڕێ، ناوچه‌که له شه‌ڕێکی قورس و هه‌لومه‌رجێکی پڕ له مه‌ترسیدا ماوه‌ته‌وه، هێزی نێوده‌وڵه‌تی جیاجیا له سوریا و عێراقدا سه‌نگه‌ریان له یه‌ک گرتوه، کوردستانی باشور ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست قه‌یرانی دارایی و سیاسی و ئابوری و ئیدارییه‌وه".
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "ده‌ره‌نجامه‌کانی شه‌ڕی دوای موسڵ به‌ده‌رده‌که‌وێت، شه‌نگال که له شوێنه جێناکۆکه‌کانه ته‌ماعی داگیرکه‌رانی کوردستانی له‌سه‌ره، هێشتا چاره‌نوسه‌که‌ی ساغنهبوهتهوه، تورکیا به ئاشکرا و به‌به‌رچاوی دنیاوه سنوری باشور ده‌به‌زێنێ و هێز له‌سه‌ر قه‌ندیل کۆده‌کاته‌وه".
ئاماژه بۆ ئهشهوه ده‌کات: "له‌م هه‌لومه‌رجه ئێجگار ناسک و مه‌ترسیداره‌دا، پارتی دیموکراتی کوردستان به ته‌مای شه‌ڕێکی ماڵوێرانکه‌ره له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا، نه‌ک هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵکو ده‌خاله‌ت ده‌کات له کاروباری کوردستانی خۆرئاوادا و جۆرێک له هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ تورکیادا رێک ده‌خات".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوه‌که "ئه‌م یاریکردن به ئاگره، کوردستانی باشور له ئه‌نجامدا هه‌ڵده‌وه‌شێنێ و ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌ی که به‌ری ره‌نجی هه‌زاران هه‌زار شه‌هیده له‌ده‌ست ده‌چێت".
جڤاتی گشتی جه‌ختده‌کاته‌وه که "ده‌بێت زمانی دیالۆگ بکرێته چاره‌سه‌ر و پارتی ده‌رس و وانه وه‌ربگرێت که شه‌ڕی ناوخۆ هیچ کێشه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر ناکات جگه له‌وه‌ی که ئاگر به‌رده‌داته نێو ماڵی کورد".
له کۆتایشدا ده‌ڵێت: "داوا ده‌که‌ین که هه‌مو لایه‌ن و حزبه‌کان و جه‌ماوه‌ری میلله‌ته‌که‌مان ده‌نگ به‌رز بکه‌نه‌وه و به‌شێوازی جیاجیای دیموکراتیانه سه‌رکۆنه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ بکه‌ن و رێگا له پارتی دیموکراتی کوردستان بگرن که ئه‌م شه‌ڕ و مه‌ترسییه به‌ربه‌ست بکات و زمانی گفتوگۆ‌و دانوستان بکاته رێگاچاره".
ک.ک