ڕۆژنیوز- سۆران محه‌مه‌د
ڕووداوه‌کانی کوشتن، خۆکوشتن و سوتان-ی ژنان له شاری که‌رکوک، تا ده‌چێت ڕوو له زیادبوون ده‌کات و چالاکوانێکی ژن ڕایدەگەیەنێت، کە له سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌وه، به به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو، زۆرترین ژن له‌و شاره کوژراوه و ئەندامێکی ئەنجومەنیش، لاوازی هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک بە هۆکاری کوشتن و تەقەکردنەکان دەزانێت.
ڕۆژانه هه‌واڵی کوشتن یاخود خۆکوشتن یانیش سوتاندنی ژنان له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن بڵاوده‌کرێته‌وه و به‌وته‌ی وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌ڕایه‌تی پۆلیسی که‌رکوک له سه‌رەتای ساڵی ٢٠١٧ ەوە تا ئێستا تەنیا لە بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەوان هەشت کەیسی کوشتن و خۆ کوشتنی ژنان تۆمارکراون.
عه‌قید ئەفراسیاو کامل، وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی که‌رکوک، له‌و باریه‌وه به رۆژنیوزی ڕاگه‌یاند:"له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٧ وه تاوه‌کو ئێستا هه‌شت ژن له شاره‌که کوژراون، ئه‌و ئاماره ته‌نها ئه‌و ئامارانه که که‌یسی کوشتنی ژنان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی شاره‌که تۆمارکراوه، حه‌وت ژن خۆیان کوشتووه و ژنێک-یش بە تۆمەتی ناپاکی هاوسەرگیری(خیانه‌ت) لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوه ".
ئەفراسیاو کامل
ئەفراسیاو کامل، ڕاشیگه‌یاند: ئەو که‌س و لایه‌نانەی تۆمەتبارن بە کوشتنی ئەو ژنانە، سه‌رجه‌میان ده‌سگیرکراون، پاش ده‌ستگیرکردنیان ئێمە ڕه‌وانه‌ی دادگایان دەکەین و دادگا سزاکه‌یان بۆ دیاری ده‌کات.
هەر سەبارەت بە کوشتن و خۆ کوشتنی ژنان، سرود ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی هیوای عێراقی بۆ مافه‌کانی ژنان، بە رۆژنیوزی وت:"ڕۆژانه یان دوو ڕۆژ جارێک له شاری که‌رکوک، حاڵه‌تی خۆکوشتن یان کوشتن یاخود خۆسوتاندنی ژنان تۆمار ده‌کرێت، ئێمه ئاماری زیاترمان لایه له‌و ژماره‌یه که پۆلیس به ئێوه‌ی ڕاگه‌یاندووه، به تایبه‌ت له سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌وه، به به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو، زۆرترین ژن له‌م شاره کوژراوه".
سرود ئه‌حمه‌د
ناوبرا، هۆکاره‌کانی زیادبوونی کوشتنی ژنان-ی خستەڕوو و وتی:"یەکێک لە هۆکارەکان قەیرانی داراییە، هه‌روه‌ها عه‌قڵیه‌تی کۆمه‌ڵگا تاوه‌کو ئێستا ڕێگره له ئازادی ژنان، ئه‌مه‌ش یه‌کێک له هۆکاره‌کانی تر، بۆیه له ڕێگای ڕۆژنیوزه‌وه دوا له ڕێکخراوه‌کانی ژنان و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌که‌م، چیتر له‌ئاست کوشتنی ژنانی ئه‌م شاره بێ ده‌نگ نه‌بن و جۆش دانهمینێن".
لەلایەکی دیکەوە، جوان زه‌نگه‌نه، سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ و منداڵان و ژنان، له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک بە ڕۆژنیوزی وت:" نه‌ک ته‌نها کوشتنی ژنان له شاری که‌رکوک ڕووی له زیادبوون کردووه، به‌ڵکو ڕووداوی کوشتن و هاوڵاتیان به بێ جیاوازی ڕه‌گه‌زی زیادی کردووه، ڕوژانه سێ بۆ چوار حاڵه‌تی دزیکردن و ته‌قه‌کردنی هاوڵاتیان له‌شاره‌که تۆمار ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یەنێت، که هێزه ئه‌منییه‌کان و پۆلیس ناتوانن دۆخی ئه‌منی شاری که‌رکوک کۆنتڕۆڵ بکه‌ن".
ناوبراو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد:"ئێمه تا ئێستا ئامارێکی ورد و ڕاستمان له‌به‌رده‌ستدا نییه ده‌رباره‌ی کوشتن و توندوتیژی سه‌ر ژنان له‌شاره‌که، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کوشتنی ژنان له که‌رکوک ڕووی له‌زیادبوون کردووه، جا ئه‌گه‌ر خۆکوشتن بێت به‌ده‌ستی خۆیان، یاخود کوشتنیان به‌ده‌ستی که‌سوکاریان".
ش.ف