ڕۆژنیوز - شەنگال
لە شەڕێکدا کە بەهۆی هێرشی چەکدارانی بەناوی پێشمەرگەی رۆژئاوا بۆسەر شەنگال ڕوویدا، دەیان چەکداری بەناو (پێشمەرگەی ڕۆژئاوا) کوژران و دەیانی دیکەش خۆیان ڕادەستی هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە کردووە و ڕایانگەیاندووە نایانەوێت شەڕی کوردکوژی بکەن.
پاش ئەوەی چەکدارانی بەناو پێشمەرگەی رۆژئاوا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەوڵیان دا بە زۆر بچنە ناوچەکانی ژێر دەستی یەبەشە و یەژەشەوە، لە ناوچەکانی خانەسۆر و سنوونێی شەنگال شەڕ و پێکدادان ڕوویدا.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە ئەنجامی شەڕەکەدا، کە بەهۆی هێرشی چەکدارانی بەناو پێشمەرگەی رۆژئاوا ڕوویدا، دەیان چەکداریان کوژراون.
هەروەها سەرچاوە خۆجێیەکان ڕاشیانگەیاندووە، کە دەیان چەکداری بەناو (پێشمەرگەی ڕۆژئاوا) و هەروەها پێشمەرگەی ئێزدی خۆیان ڕادەستی هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە کردووە، چونکە نەیانویستووە لەسەر فەرمانی پارتی شەڕی کوردکوژی و براکوژی بکەن.
بێدەنگییەک لە ناوچەکەدا بەرقەرارە، بەڵام ئاڵۆزییەکان بەردەوامن.
د.خ