Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە شەڕەکەی ئەمڕۆدا دەیان چەکداری رۆژئاوا کوژران و دەیانی دیکەش خۆیان ڕادەست کرد

2017-03-03 14:12:09



ڕۆژنیوز - شەنگال

 

لە شەڕێکدا کە بەهۆی هێرشی چەکدارانی بەناوی پێشمەرگەی رۆژئاوا بۆسەر شەنگال ڕوویدا، دەیان چەکداری بەناو (پێشمەرگەی ڕۆژئاوا) کوژران و دەیانی دیکەش خۆیان ڕادەستی هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە کردووە و ڕایانگەیاندووە نایانەوێت شەڕی کوردکوژی بکەن.

 

پاش ئەوەی چەکدارانی بەناو پێشمەرگەی رۆژئاوا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەوڵیان دا بە زۆر بچنە ناوچەکانی ژێر دەستی یەبەشە و یەژەشەوە، لە ناوچەکانی خانەسۆر و سنوونێی شەنگال شەڕ و پێکدادان ڕوویدا.

 

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە ئەنجامی شەڕەکەدا، کە بەهۆی هێرشی چەکدارانی بەناو پێشمەرگەی رۆژئاوا ڕوویدا، دەیان چەکداریان کوژراون.

 

هەروەها سەرچاوە خۆجێیەکان ڕاشیانگەیاندووە، کە دەیان چەکداری بەناو (پێشمەرگەی ڕۆژئاوا) و هەروەها پێشمەرگەی ئێزدی خۆیان ڕادەستی هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە کردووە، چونکە نەیانویستووە لەسەر فەرمانی پارتی شەڕی کوردکوژی و براکوژی بکەن.

 

بێدەنگییەک لە ناوچەکەدا بەرقەرارە، بەڵام ئاڵۆزییەکان بەردەوامن.

 

د.خ

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin