Smiley face
Smiley face
Smiley face

"شەڕ بەردەوامە و تا دوایین هەناسە بەرگری لە ئێزدخان دەکەین"

2017-03-03 09:38:30



ڕۆژنیوز - شەنگال

 

رۆسیار ڤەژین، فەرماندەیەکی یەکینەکانی ژنانی شەنگال لەبارەی هەوڵەکانی چەکدارانی بەناو (پێشمەرگەی ڕۆژئاوا) بۆ چوونە ناوەوە خانەسۆرێ و پاشان هێرش بۆسەر خانەسۆرێ لەلایەن ئەو هێزانەوە لێدوانێکی تایبەتی دا بە ئاژانسەکەمان و ڕایگەیاند کە، تا دوایین هەناسەمان بەرگری لە هاوڵاتییانی شەنگال دەکەین و ڕێگا نادەین هیچ هێزێکی داگیرکەر بێتە ناو شەنگالەوە.

 

رۆسیار ڤەژین لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسەکەمان وتی:"دوێنێ چەکدارانی بەناو (پێشمەرگەی ڕۆژئاوا) هێزەکانیان هێنا بۆ خانەسۆرێ و ویستیان بێنە ناو خانەسۆرێوە، ئەو دەستە چەکدارانە سەربە پارتین چەکی قورس و ناوەندی و سووکیان پێبوو، ئێمە ڕێگامان پێبنەدان بێنە ناو خانەسۆرێوە".

 

ئەو فەرماندەیەی یەژەشە لەدرێژەی قسەکانیدا وتی:"ئەو دەستە چەکدارانە بۆ بەیانییەکەی بە چەکی قورس و چەکی ناوەندییەوە هێرشیان کردە سەر خاڵەکانی ئێمە، هێرشەکانیان لە سنونێ و خانەسۆرێوە دەستپێکرد و ئێستاش خەریکی ئامادەکارین بۆ هێرشکردن لە چەند شوێنی دیکەوە".

 

ناوبراو وتیشی:"ئەو هێزانە بە چەکی دۆشکە، هاوەن بی کەی سی و چەکی سوکەوە هەر ئێستا بەردەوامن لە هێرشەکانیاندا، سەرەتا ئێمە نەمانویست شەڕ ڕووبدا، هەموو کارێکمان کرد بۆ ئەوەی شەڕ ڕوونەدات، بەڵام ئەوان پێداگرن بوون لەسەری و هێرشیان کرد، ئێمەش ناچاربووین وەڵامیان بدەینەوە".

 

رۆسیار ڤەژین هەروەها وتی:"ئەم هێرشە دەرئەنجامی سەردانەکەی مەسعود بارزانییە بۆ ئەنقەرا و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەردۆغان، ئاشکرایە کە ئەوان دەیانەوێت لە شەنگال شەڕ ڕووبدات".

 

ئەو فەرماندەیەی یەژەشە وتی:"ئەم چەکدارانەی ئێستا خۆیان وەکو (پێشمەرگەی ڕۆژئاوا) ناوزەدکردووە، هەر ئەو ناپاکانەن کە لە بەرخۆدانی مێژوویی ڕۆژئاوادا هەڵهاتن و هاتونەتە باشور، ئێستاکەش ئەوان بەردەوامن لە خیانەتەکەیاندا و لەجیاتی ئەوەی بگەڕێنەوە سەر خاکەکەیان و خزمەتی گەلەکەیان بکەن بوونەتە داردەستی هێزە داگیرکەرەکان بۆ شەڕ دژی گەلەکەیان".

 

ڕۆسیار ڤەژین، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی:"داوا لە هەموو هاوڵاتییانی ئێزدی دەکەین بێنە ڕیزەکانی بەرگری لە خۆیان و لە خاکەکەیانەوە، دڵنیاییشیان پێدەدەین، کە تا دوایین هەناسە دژی هەموو هێزە داگیرکەرێک شەڕدەکەین و بەرگریان لێدەکەین، ئێمە چیتر ڕێگانادەین هیچ هێزێکی داگیرکەر بێتە ناو شەنگالەوە و ئێزدخان داگیربکات".

 

د.خ

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin