ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
مەزڵوم سوار منبیج، فەرماندەیەکی ئەنجومەنی سەربازی منبیج لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئێمە ئەو ناوچانەی بە خوێنی شەهیدەکانمان ڕزگارمان کردوون ڕادەستی تورکیا و چەتەکانی داعش ناکەین و لە ئێستاشدا پێکدادان بەردەوامە.
مەزڵوم سوار منبیج، فەرماندەیەکی ئەنجومەنی سەربازی منبیج لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی سەربە تورکیا لێدوانێکیدا.
مەزڵوم سوار ڕایگەیاند، کە دوێنێ سەربازەکانی سوپای تورک و چەتەکانی سەربە تورکیا هێرشیانکردە سەر ئەو ناوچانەی هێزەکانی ئێمە لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگاریان کردوون، ئەو هێرشانە ئەمڕۆش بەردەوامن.
مەزڵوم سوار وتی:"ئێمە ئەو ناوچانەی بە خوێنی شەهیدەکانمان ڕزگارمان کردوون ڕادەستی تورکیا یان چەتەکانی داعش ناکەین، تا ئەو کاتەی یەک کەسمان لێ زیندوو مابێت ئەو ناوچانە ڕادەست ناکەین، دیارە ئەو هێرشانە بەمەبەستی داگیرکردنی ئەو ناوچانە کراونەتە سەرمان".
ئەو فەرماندەیەی ئەنجومەنی سەربازی منبیج ڕایگەیاند:"هێزەکانی سوپای تورک بە چەکی قورس و فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردووەتە سەرمان، شەڕڤانان وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوەو لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە سەربازان و چەتەکانی سەر بە سوپای تورکیا کوژران یان برینداربوون، پاش ئەوەی گورزی کوشەندەیان بەرکەوت پاشەکشەیان کرد، ئێمە توانیمان دەست بەسەر جبەخانەکەیاندا بگرین، تانکێکی سوپای تورکیا کەوتە دەستی هەڤاڵانی ئێمەوە".
فەرماندە مەزڵوم سوار لە کۆتایی قسەکانیدا وتی:"هەر ئێستا هێزەکانی سوپای تورک بە هاوەن و چەکی قورس هێرشدەکەنە سەر ئەو ناوچانەی ئێمە ڕزگارمان کردوون، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا زیانێکی زۆر بەر هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە کەوتووە".
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئێستاکە شەڕ لەو ناوچانەدا بەردەوامن و ئەم ڤیدیۆیە بەشێکە لە بەرخۆدانی دوێنێی شەڕڤانان لەبەرامبەر سوپای تورک و چەتەکانی سەربە تورکیا و هەروەها ڤیدیۆی کوژراوانی هێزە هێرشکەرەکان.
س.ح