ڕۆژنیوز – محمەد و شەماڵ
بەرپرسی پەیوەندییەکانی ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمەڵە)، داوا له جه‌ماوه‌ری ڕۆژهه‌ڵات و ئێران دەکات، کە به‌رده‌وام بن له بەرهنگاری له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ڕژێمی ئێران و داواش لە خەڵک و حزبەکان دەکات، کە بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن.
ڕەحمان نەجاتی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمەڵە)، کە سکرتێرەکەی (ئیبراهیم عەلیزادە)یە، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنیوز-دا وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنیوزی دایەوە سەبارەت بە کۆنگرەی نەتەوەیی و یەکهەڵوێستی ئۆپۆزسیۆنی ئێران و دیالۆگی سیاسی لەگەڵ ڕژێمی ئێران و هەڵبژاردنی داهاتووی ئێران.
دەقی چاوپێکەوتنەکە:
-ئایا هەبوونی ئۆپۆزسیونێکی هاوبه‌ش زهروهرتێکی واقعییه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان؟
"پێویست ناکات بۆ له‌به‌ینبردنی کێشه‌کانمان ده‌ست بۆ چه‌ک به‌رین"
ڕه‌حمان نه‌جاتی: ئه‌مه داخوازی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، که هێزه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات بتوانن به هاوده‌نگییه‌وه هاوکاری یه‌کتر بکه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ڕژێمی کۆماری ئیسلامی، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ئێمه وه‌ک (کۆمه‌ڵه) له ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه هه‌وڵمانداوه که بتوانین خه‌باتی سیاسی خۆمان له چوارچێوه‌ی بیروڕای جه‌ماوه‌ریی کوردستان بێت، دووهه‌م ئه‌وه‌یه کێشه و گرفته‌کانمان له گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان به شێویه‌کی مه‌ده‌نی و شارستانی چاره‌سه‌ر بکه‌ین، پێویست ناکات بۆ له‌به‌ینبردنی کێشه‌کانمان ده‌ست بۆ چه‌ک به‌رین، هه‌تا ئه‌و جێگایه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا بووه هه‌وڵمانداوه کێشه‌کان به ڕێگای دیالۆگ و قسه‌کردن چاره‌سه‌ر ببێت، پێویستە ئێمه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان قه‌ناعه‌ت پێ بکه‌ین، که ده‌کرێت سه‌ڕه‌رای جیاوازی فکری و ڕاو بۆچوونی جیا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان ده‌توانین بۆ هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی سیاسی سەبارەت به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان و دژایه‌تی له به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و دانیشتن و هاوکاریانهمان هه‌بێت.
- لە دەروەی یەکگرتنەوەی حزبەکان، چۆن دەتوانن خەباتی هاوبەش بکەن؟
"پێویستە هەڵوێستی یەکگرتوومان هەبێت"
ڕحمان نه‌جاتی: به‌ڕای ئێمه، ده‌کرێت به نیسبه‌ت خه‌بات له دژی ئێران پێکه‌وه هاوکاریمان هه‌بێت، نمونە که له چه‌ند مانگی داهاتوودا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار له ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت پێویسته هه‌موو پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان به گشتی هه‌ڵوێستێکی یه‌کگرتوو و هاوبه‌ش نیشان بده‌ن و داواش له جه‌ماوه‌ری کوردستان بکه‌ین بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن، به نیسبه‌ت بارودۆخێک که ئیستا له هه‌رێمی کوردستان هه‌یه، ئەو چوارچێوه‌یەی که لێره به سه‌رماندا سه‌پاوه بۆ جموجۆڵکردن، کە بتوانین هه‌ڵوێستێکی هاوبه‌شمان هه‌بێت له گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌کانی باشوری کوردستان تا بتوانین کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین. ئەمە کێشه‌ی هه‌موومانه، پێیوستە هاوکاریی سیاسیمان هه‌بێت له گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌کان.
-تا چه‌ند کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بەگرنگ دەزانن و پێویستە له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌کان چی بکه‌ن بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی؟
"گرنگه هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌شداری و ده‌نگ و سه‌نگیان هه‌بێت له‌م کۆنگرهییەدا"
ڕحمان نه‌جاتی: کۆنگرەی نەتەوەیی ناوه‌که‌ی به خۆیه‌وه‌تی، یه‌که‌م شت ئەوەیە که پێویسته هه‌موو لایه‌ن و پارت و ڕێکخراوه‌کان به‌شدار بن تێیدا، که‌س وەلا نه‌نرێت و لایه‌نێکی تر بێته جێگاکه‌ی، دووهه‌م شت، نابێت جیهانبینی ته‌نها لایه‌نێک به سه‌ر ئه‌و کۆنگرهییهدا زاڵ بێت، گرنگه هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌شداری و ده‌نگ و سه‌نگیان هه‌بێت له‌م کۆنگرهییەدا، سێیه‌م شت ئه‌وه‌یه مادام ئه‌وه کۆنگره‌ییه له سه‌ر چاره‌نووسی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان جاڕده‌درێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ر ده‌نگ و به‌شداریان هه‌بێت له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا، لەبه‌رئه‌وه‌ی خودی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌شێکن له‌و زوڵم و چاوساندنه‌وه و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و زوڵمەی که له سه‌ر گه‌لی کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌توانێت پێگه‌و ڕۆڵی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ی ئێمه باسمان کرد ڕه‌چاوی بکات و هیوا ببه‌خشێته خه‌باتی گه‌لی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی وڵات.
-ئێوه وه‌ک کۆمه‌ڵه، له‌و بارودۆخه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا هه‌یه، دیالۆگ به زه‌رور ده‌زانن یا خود ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له دژی کۆماری ئیسلامی ئێران؟
"ئه‌مه ته‌نیا خۆشباوه‌ڕییه و هێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵکه له چاوه‌ڕوانیدا"
ڕەحمان نه‌جاتی: حکومه‌تی ئیسلامی ئێران ئێستا له‌و مهوقیفەدا نییه که تۆ بێی دیالۆگی له گه‌ڵدا بکه‌یت و زه‌رفیه‌تی(توانای وەرگرتنی)هیچ چاکسازی و گۆڕانکارییه‌ک به‌دی ناکرێت له ڕژێمی ئێران‌دا، چاوه‌ڕێکردن له‌وه‌ی که به شێوه‌ی دیالۆگ مافه‌کانی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات و ئێران به گشتی بکه‌ین، ئه‌مه ته‌نیا خۆشباوه‌ڕییه و هێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵکه له چاوه‌ڕوانیدا، ئێمه له‌و قهناعهتەدا نین به شێوه‌ی دیالۆگ ئه‌م کاره بکرێت، خه‌باتی ئێمه چۆن پێشده‌خرێت، خه‌باتی ئێمه وه‌ک هه‌میشه له کوردستاندا ڕێکخستنی که‌رت و شوراکان و ڕێکخستنی خه‌باتێکی مه‌ده‌نییه له دژی ڕژێمی ئێران و ئێمه هیچ هیوایه‌کمان به‌وه نییه جگه لە لەناوبردن و ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران هیچ ڕێگایه‌کی ترمان نییه، ئه‌وان ته‌نانه‌ت لەگەڵ (محەمەد خاته‌می) که تا دوێنی سه‌رۆک کۆمار بوو، لەگەڵ (مەهدی که‌ڕوبی) کە سەرۆکی پەرلەمان بوو، (میرحسێن موسەوی) کە پاڵێوراوی سەرۆک کۆمار بوو، دیالۆگ ناکەن، بۆیە ئێستا له زیندانن، ڕژێمێک، که له‌گه‌ڵ که‌سه‌کانی نزیکی خۆی به‌مشێوه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات، تۆ بڵێی بیه‌وێت به نیسبه‌ت مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به دیالۆگ مامه‌ڵه بکات؟ ئەو رژێمە تاوه‌کو ئێستاش چه‌ک و داپڵۆسین و سێدارەی بەکارهێناوه، بۆیە پێمانوانییه به شێوه‌ی دیالۆگ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئێران ڕێکبکه‌وین، چونکە ماهیه‌ت و کرۆکی ئه‌و سیسته‌مه به‌م ڕهنگەیە که باسمکرد، ته‌نیا به خه‌باتێکی جه‌ماوه‌ری و ڕوخاندنی ئه‌و ڕژێمه لەبهین ده‌چێت.
-دەنگۆی ئەوە هەیە گوایە فراکسیۆنی شیعه‌کان به‌نیازی ده‌رکردنی پرۆژه‌یاسایه‌کن له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ خستنە لیستی تیرۆری بەسێک لە پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، قسەی ئیوە چیەی؟
"پیلانێکه به هاوده‌ست و به‌شداریی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌برێته پێشه‌وه"
ڕەحمان نه‌جاتی: یەکەم ئێمه به ئاگاداری جه‌ماوه‌ری هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان ڕاده‌گه‌ینین و به‌تایبه‌ت جه‌ماوه‌ری باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که ئەگەر ژماریه‌ک له نوێنه‌رانی شیعه له په‌رله‌مانی عێراق داخوازییه‌کی بەم ڕەنگەیان کردووه، ئەوە پیلانێکه به هاوده‌ست و به‌شداریی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌برێته پێشه‌وه بۆ به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی جوڵانه‌وه‌ی پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له هه‌رێمی کوردستان، دووهه‌م شت ئه‌مه له ئێستادا ته‌نیا پێشنیاره و هێشتا هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی عێراق نییه، ئەگەر بڕیارێکی واش دەربکرێت، بەهیچ شێوەیەک گرنگی پێنادەین و نابێتە جێی بایەخی ئێمە.
-هەڵوێستی ئێوە بەرامبەر حەشدی شەعبی چییە؟
"له‌ژێر سێبه‌ری سوپای پاسداران و حکومه‌تی ئێران-دایە"
نه‌جاتی: هیچ گومان له‌وه‌دانییه کە حه‌شدی شه‌عبی دروستکراوی ڕژێمی ئێرانه، له‌ژێر سێبه‌ری سوپای پاسداران و حکومه‌تی ئێرانه، له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئامادەدەکرێت ده‌کرێت و هه‌موو چه‌ک و پێداویستییه‌کیان پێ ده‌گات، هەربۆیە ئێمه پێمانوایه حه‌شدی شه‌عبی مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ییه له سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نه‌ک ته‌نیا بۆ سه‌ر حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
-له‌باره‌ی دوایین لێدوانه‌کانی ترامپ و هه‌ڕه‌شه‌کانی ده‌رباره‌ی ئێران چی ده‌ڵێن؟
"ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ترامپ زۆر به جدی وه‌رناگرین"
ڕه‌حمان نه‌جاتی: ئێمه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ترامپ زۆر به جدی وه‌رناگرین، ترامپ زۆر شتی پێش هه‌ڵبژاردن وت، به‌ڵام بینیمان لێی پاشگه‌زبووه، ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی ترامپ زیاتر مه‌ودا به مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێران ده‌دات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئه‌مه ده‌که‌نه به‌هانه‌یه‌ک بۆ سه‌رکوتکردنی زیاتری جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵکی کوردستان و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه به‌وه‌ی که ئێمە مەترسیمان دروستکردووە، ئێمه ئه‌و هه‌ڕه‌شه و گوڕهشانهبه جدی وه‌رناگرێن و وه‌ک کۆمه‌ڵه دژی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌کیین له ناوخۆی ئێران، و ته‌نیا به خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی ئه‌و ڕژێمه له ناو ده‌چێت.
-له‌کۆتاییدا په‌یام و بانگه‌وازیتان بۆ لایه‌نه سیاسییه‌کان و خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران چییه؟
"بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن"
ڕەحمان نه‌جاتی: یه‌که‌م شت داوام له پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کانی ئێران ئه‌وه‌یه کە بۆ له ناوبردنی ڕژێمی ئێران له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران و ڕۆژهه‌ڵات بۆ ئه‌م خه‌باته پێویستمان به هاوده‌نگی و به‌شداری زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌کە، دووهه‌م شت داوام له جه‌ماوه‌ری ڕۆژهه‌ڵات و ئێران ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام بن له بەرهنگاری له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ڕژێمی ئێران، که ورده ورده نزیک ده‌بینه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران، لێره‌وه داواکارم له پارته سیاسییه‌کان و خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات و ئێران ئه‌وه‌یه کە بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن، که جگه له شانۆگه‌رییه‌کی سواو هیچیتر نییه، وه‌ک له ڕابردوودا بینیمانن ئه‌و سه‌رۆک کۆمارانه‌ی پێشووتر ته‌نیا دیکۆریک بوون ده‌سه‌ڵاتی حه‌قیقی لای خامەنەییە، پێویسته کۆی سیسته‌مه‌که بکه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه و هیچ هیوایه‌کمان به‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌بێت.
جێگای ئاماژەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران و ئەنجومەنی شارەکان لە ١٩/ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.
ش.ف