Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئه‌و دوو گه‌نجه‌ى له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ ده‌ستگیرکران ئه‌شکه‌نجه‌ دراون

2017-02-17 18:47:17



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


یه‌کێتى گه‌نجانى ڕۆژئاواى کوردستان ڕایگه‌یاند، که‌ دوو ئه‌ندامیان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌کانى پارتى-یه‌وه‌ ده‌ستگیرکراون و ئه‌شکه‌نجه‌ دراون و تا ئێستاش ئازاد نه‌کراون.


ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێکدا یه‌کێتى گه‌نجانى ڕۆژئاواى کوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌یان که‌ ڕۆژى ١٥ى شوبات له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى پارتییه‌وه‌ ده‌ستگیرکران، تا ئێستا چاره‌نوسیان نادیاره‌.


ڕاشیگه‌یاند: دوو گه‌نجى ڕۆژئاواى کوردستان ڕۆژى ١٥ى شوبات ویستیان به‌شدارى ڕێپێوانى درێژمه‌وداى گه‌نجان بن بۆ شارى هه‌ولێر، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌کانى پارتییه‌وه‌ ده‌ستگیرکراون و ئه‌شکه‌نجه‌ دراون.


ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کردوه‌: ئه‌و دوو گه‌نجه‌ ناویان (ئه‌حمه‌د حاجى جمو و شڤان یوسف ئیسماعیل)ه‌، ڕۆژى ١٥ى شوبات ویستویانه‌ به‌شدارى ڕێپێوانى ١٥ى شوبات ببن، له‌ نزیک پردێ سوارى ته‌کسیه‌ک ده‌بن، به‌ڵام شۆفێرى ته‌کسیه‌که‌، که‌ ناوى (سه‌باح ئیسماعیل)ه‌ هه‌ردووکیان ڕاده‌ستى ئاسایش ده‌کات.


به‌پێى لێدوانه‌که‌ى یه‌کێتى گه‌نجانى ڕۆژئاوا، "ئه‌و دوو گه‌نجه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى پارتییه‌وه‌ به‌ چه‌ک ئه‌شکه‌نجه‌ دراون و سوکایه‌تیان پێکراوه‌ و تا ئێستاش چاره‌نوسیان نادیاره‌".


ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو: "که‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ به‌شداریکردنه‌ له‌ پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى ١٥ى شوبات".


یه‌کێتى گه‌نجان باس له‌وه‌ش ده‌که‌ن، که‌ ماوه‌یه‌که‌ جارێکى تر پارتى فشارى زۆر ده‌خاته‌ سه‌ر کوردانى ڕۆژئاوا و کێشه‌ و ئاسته‌نگیان بۆ دروست ده‌کات.


گه‌نجانى ڕۆژئاوا پارتى ئاگادار ده‌که‌نه‌وه‌، که‌ به‌ زووترین کات ئه‌و دوو گه‌نجه‌ ئازاد بکات و داواش له‌ هێزه‌ سیاسیه‌کان ده‌که‌ن هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin