Smiley face
Smiley face
Smiley face

ماڵپه‌رێک کتێبه‌کانى ئۆجالان به‌ نۆ زمان بڵاودەکاتەوە

2017-02-17 17:59:57



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


ماڵپه‌رێک بۆ کتێبه‌کانى عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که‌) کرایه‌وه‌، که‌ به‌ نۆ زمان کتێبه‌کانى ده‌ستده‌که‌ون.


ئه‌مڕۆ ماڵپه‌رى نه‌ته‌وه‌ى دیموکرات (http://netewademokrat.com) کرایه‌وه‌، که‌ به‌شێک له‌ کتێبه‌کانى ئۆجالانى تێدا به‌ نۆ زمان بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.


ماڵپه‌ره‌که‌ وه‌کو کتێبخانه‌یه‌کى ئه‌لیکترۆنیه‌ و ناوى "کتێبخانه‌ى ڕێبه‌ر و بیرمه‌ندى کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان"ه‌، که‌ به‌ زمانه‌کانى کوردى کرمانجى و عه‌ره‌بى و ئینگلیزى و تورکى و فارسى و فه‌ره‌نسى و ئیسپانى و ئه‌ڵمانى و ئیتاڵى کتێبه‌کانى ئۆجالانى تێدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.


له‌ ئێستادا کتێبه‌کانى (ڕێپێوانى ڕۆما، به‌رگرینامه‌ى ئه‌سینا، نه‌خشه‌ڕێ، ئاڵۆزیى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ده‌وڵه‌ت، سۆسیۆلۆژیاى ئازادى، به‌رگریکردن له‌ گه‌لێک، له‌ ده‌وڵه‌تى ڕاهیبى سۆمه‌ره‌وه‌ به‌ره‌و شارستانى دیموکراتى، مانیفێستۆى کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکراتى، مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌داریى، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و پرسى کورد) له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌که‌ بوونیان هه‌یه‌.


خوێنه‌ران ده‌توانن له‌ ڕێکه‌ى ئه‌م لینکه‌وه‌ سه‌ردانى ماڵپه‌ره‌که‌ بکه‌ن.
http://netewademokrat.com


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin