Smiley face
Smiley face
Smiley face

شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی سه‌ردانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی-یان کرد

2017-02-17 16:17:04



ڕۆژنیوز - سلێمانی


شاندێکی کوردانی فه‌یلی لەناو کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (که‌نه‌که)‌ سه‌ردانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان-یان کرد.


دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شاندێکی کوردانی فه‌یلی که‌نه‌که‌ سه‌ردانی ته‌ڤگه‌ری ئازادییان کرد و لەو ‌باره‌یه‌شه‌وه‌ شه‌هلا حه‌فید، ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌نه‌که‌ سه‌بارەت به‌ سه‌ردانه‌که‌یان بۆ ته‌ڤگه‌ری ئازادی ڕایگه‌یاند: ئامانجی سه‌ردانه‌که‌مان زیاتر ناساندنی کورده‌ فه‌یلیه‌کانه‌ له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و جیهانیش.

 


هاوکات شیلان شاکر هاوسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری ئازادی سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی شانده‌که‌ی کوردانی فه‌یلی که‌نه‌که،‌ وتی: سه‌ره‌تا خۆشحاڵین به ‌سه‌ردانه‌که‌یان و ده‌توانین بڵێین به‌ دروستبونی ئه‌م کۆمیته‌یه‌ کارێکی باش و ئیجابیه‌ بۆ کوردانی فه‌یلی که ‌به ‌ڕووی دژوارترین سیاسه‌تی توانه‌وه‌دا چون، جارێکی تر گه‌ڕانه‌وه‌ی ناسنامه‌یان ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی و ئینسانییه‌.


شایه‌نی باسه‌ شانده‌که‌ی کوردانی فەیلی لەناو که‌نه‌که‌ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌ ڕۆژانی داهاتودا سه‌ردانی لایه‌نه ‌سیاسیه‌کانی تری باشووری کوردستان ده‌که‌ن.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin