Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕێگای زیاتر لە 60 گوند داخراوە و داوای هاوكاری بەپەلە دەكرێت

2017-02-17 12:25:55



ڕۆژنیوز- هاوكار مستەفا

 

بەهۆی بەردەوامی شەپۆلی بەفربارین لە سنوری شارۆچكەی پێنجوێن و شارەدێكانی دەورەبەریدا، لە شەوی ڕابردوەوە لە سنوری شارەدێی گەرمكی سەر بەشارۆچكەی پێنجوێن ڕێگای زیاتر لە 60 گوندی سنورەكە داخراون و بەڕێوەبەری شارەدێكەش ڕایدەگەیەنێت کە، ژمارەی ئامێرەكانیان كەمن و فریا ناكەون رێگاکان پاک بکەنەوە.

 

لە شەوی ڕابردوەوە شەپۆلێكی تری بەفربارین سنوری شارۆچكەی پێنجوێنی گرتوەتەوە لە ئێستادا رێژەی بەفربارین 150 سانتیمەری تێپەڕاندووە، بەرپرسانی ئیداری سنورەكەش داوای هاوكاری لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی دەكەن و داوا لەهاوڵاتیانش دەكەن بۆكاری زۆ پێویست نەبێت ەڕۆنە دەرەوە لەماڵەكانیاندا.

 

 

حاكم زیاد عەبدوڵڵا، بەرێوەبەری شارەدێی گەرمكی سەر بەشارۆچكەی پێنجوێن، بە ڕۆژنیوزی وت: "بەهۆی بەردەوامی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی كە ڕووی لە ناوچەكەمان كردووە، بوەتەهۆی دروستكردنی ئاستەنگێكی زۆر بۆهاتوچۆی هاوڵاتیان بەتایبەت گوندنشینانی سنورەكە، هەروەها بەهۆی كەمی ئامێرەكانی شارەوانی گەرمكەوە ناتوانین فریای هەموو ڕێگای گوندەكان بكەوین پاكیان بكەینەوە لە بەفر".

 

 

ئەوەشی ئاشكراكرد:"لە كۆی 89 گوندی سنوری شارەدێی گەرمك تەنها توانومانە ڕێگای ژمارەیەكی كەم لە گوندەكان پاك بكەینەوە، بەشێوەیەكی گشتی لە شەوی ڕابردوەوە ڕێگای سەرەكی زیاتر لە 60 گوند بەهۆی بەفربارینەوە داخراون".

 

بەڕێوەبەری شارەدێی گەرمك وتیشی:"هەتا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ڕێژەی بەفربارین لە سنوری شارەدێی گەرمك 150 سانتیمەتری تێپەراندووە، بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەكەین ئەگەر بۆ كارێكی زۆر پێویست نەبێت نەڕۆنە دەرەوە لەماڵەكانیان، هاوكات داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی دەكەین بەزوترین كات بێن بەدەم گوند نشینانەوە ڕێگاكانیان بۆ بكەنەوە".

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin