Smiley face
Smiley face
Smiley face

پارێزه‌ران: ٥٨٠ جار داواکاریمان بۆ دیدارى ئۆجالان ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌

2017-02-16 18:57:22



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


نوسینگه‌ى پارێزه‌رانى ئۆجالان ڕایگه‌یاند، که‌ تا ئێستا ٥٨٠ جار داواکاریان بۆ دیدارى ئۆجالان له‌لایه‌ن حکومه‌تى تورکیاوه‌ ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش بنپێکردنى قانونه‌.


ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى و ١٨ هه‌مین ساڵه‌ى ده‌ستگیرکردنى ئۆجالان، نوسینگه‌ى پارێزه‌رانى ئۆجالان لێدوانێکى بڵاوکرده‌وه‌ و چه‌ندین ئامارى له‌باره‌ى گۆشه‌گیرکردن و ڕێگریکردن له‌ دیداره‌کانى ئۆجالان له‌لایه‌ن حکومه‌تى تورکیاوه‌، بڵاوکرده‌وه‌.


پارێزه‌رانى ئۆجالان ده‌ڵێن: له‌ ماوه‌ى زیندانیکردنى ئۆجالاندا، ته‌نها به‌ خواستى خۆیان ڕێگه‌یان داوه‌ ئۆجالان دیدار له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌کانى ئه‌نجام بدات، ئێستا ئه‌وه‌شیان نه‌هێشتووه‌.


پارێزه‌ران ده‌ڵێن: له‌ ٢٧ى ته‌موزى ٢٠١١ به‌ دواوه‌ دیدارى ئۆجالان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌کانى به‌ ته‌واوى کۆتایى پێهێنراوه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا، واتا له‌ ٢٠١١وه‌ هه‌تا ئێستا ٥٨٠ جار داواکارى بۆ دیدارى ئۆجالان پێشکه‌شکراوه‌، به‌ڵام هه‌موویان ڕه‌تکراونه‌ته‌وه‌.


ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن: دیدارى ئۆجالان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌شى به‌ پێى بارودۆخى سیاسى بووه‌، ئه‌وه‌ش دوو ساڵ جارێک ئه‌نجامدراوه‌، ته‌نها له‌ ساڵى ٢٠١٦دا بنه‌ماڵه‌که‌ى ٨٠ جار داواکاریان بۆ دیدارى ئۆجالان پێشکه‌شکردوه‌، به‌ڵام ته‌نها یه‌ک جار ڕێگه‌یان پێدراوه‌ بچنه‌ ئیمرالى و ئۆجالان ببینین، ئه‌و جاره‌ش به‌هۆى بارودۆخى سیاسیه‌وه‌ ڕێگه‌یاندا.


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌که‌ن: له‌ ١١ى ئه‌یلولى ٢٠١٦وه‌ هه‌تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ک له‌باره‌ى ئۆجالانه‌وه‌ نییه‌، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى به‌ بارودۆخى نائاسایى و بڕیارى دادگاى ئینفازى بورساوه‌ هه‌یه‌، که‌ به‌پێى بڕیاره‌که‌ "هه‌موو چاوپێکه‌وتنێک له‌ ئیمرالى قه‌ده‌غه‌".


پارێزه‌رانى ئۆجالان ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو، که‌ ئه‌و ڕێگریانه‌ هه‌مووى بنپێکردنى په‌یماننامه‌ى مافه‌کانى مرۆڤ و قانونى نێونه‌ته‌وه‌یى و قانونه‌کانى یه‌کێتى ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت قانونه‌کانى ناوخۆى تورکیاشه‌.


ک.ک 
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin