Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ که‌رکوک ژنێک خۆی خنکاند

2017-02-12 19:18:47



ڕۆژنیوز ـ سۆران محه‌مه‌د 


له‌ شارى که‌رکوک ژنێک له‌ ماڵه‌که‌ی خۆیدا خۆی خنکاند، سه‌رچاوه‌یه‌کیش له‌ ئاسایشی ڕه‌حیماوه‌ ڕایگه‌یاند، ئه‌و ژنه‌ به‌ سه‌رپۆشه‌که‌ی سه‌ری، خۆی خنکاندووه‌.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌کی ڕه‌حیماوای شاری که‌رکوک ژنێکی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ به‌ سه‌رپۆشه‌که‌ی  سه‌ری له‌ ماڵی خۆیاندا خۆی هه‌ڵواسیوه‌ و خۆى خنکاندوه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ بنکه‌ی ئاسایشی گه‌ڕه‌کی ڕه‌حیماوه‌ که‌ نه‌یوست ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکرێت، له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند:" ژنێک له‌ گه‌ڕه‌کی ڕه‌حیماوا له‌ نزیک کارگه‌ی ئۆکسجینه‌که‌،  له‌ ماڵی خۆیدا به‌ سه‌رپۆشکه‌ی سه‌ری، خۆی خنکاندووه‌، ژنه‌که‌ ناوی (ل. ف) و له‌ دایکبووی ساڵی ١٩٨٩یه‌ و دایکى دوو منداڵه‌".


وتیشی:" هاوسه‌ری ئه‌و ژنه‌ پیشه‌ی زێڕنگه‌ریه‌ و به‌ ١٥ خوله‌ک پێش خۆ خنکاندنی ژنه‌که‌، هاوسه‌ره‌که‌ی له‌ ماڵ بووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هۆکاری خنکاندی ئه‌و ژنه‌ ئاشکرا نه‌بووه‌ و چاوه‌ڕوانی ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌که‌ین".


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin