Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەحمەد تورک: گرتنی من پەیامێک بوو بۆ گەلی کورد

2017-02-10 09:54:50



ڕۆژنیوز - عەلی کۆچەر

 

ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانی ماردین و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیا و سیاسەتمەداری دیاری باکور، رایگەیاند گرتنی من پەیامێک بوو بۆ گەلی کورد، هەورەها وتیشی بە گرتنی من و سەڵاحەدین دەمیرتاش ویستیان دەسەڵاتی خۆیان لەسەر گەلی کورد بەرفراون بکەن.

 

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆژنیوز ئەحمەد تورک باسی چەندین بابەتی گرنگ کرد وەکو زیندانی کردن و دۆخی تەندروستی لە زینداندا و یەکێتی نەتەوەیی و چەند پرسێکی دیکەی کرد.

 

دەقی چاوپێکەوتنەکە:

 

- ئێوە سیاسەتمەدارێکی خاوەن ئەزموون لە زینداندا، کاتێک ئێوە لە زیندان بوون ڕۆژەکانی ئێوە چۆن تێپەڕ دەبوون، هەستێکی وا دروست بوو لات کە ئیتر لە زیندان دەرناچن؟

 

"ڕۆژانی خۆمان بە تەماشاکردنی تەلەفزیۆن و کتێب خویندەوە تێپەڕدەکرد"

 

ئەحمەد تورک: دەروونی زیندانی جیاوازە، جاری واهەیە مرۆڤ بیردەکاتەوە، ئایا چەندێک من لە زیندان بگرن، جارجار بیرم لەوە دەکردەوە  من تەمەنم گەورە بووە، ئایە دەتوانم لە زینداندا خۆڕاگربم؟ کاتێک زیندانی بووم لە  سلیڤری من و( بەکر کایە) بەیەکەوە بووین، ئێمە ئاهەنگێکی باشمان بەیەکەوە دەکرد، ئێمە ڕۆژانی خۆمان بە تەماشاکردنی تەلەفزیۆن و کتێب خویندەوە تێپەڕدەکرد، من هاتمە ئەل ئەززی لەوێش فورات ئانلی و جەبار لاگارەیان هینا بۆ هۆڵی ئێمە، کاتێک لە سلیڤری بووم نەماندەتوانی لە دەرەوە کتێب وەربگرین، بەڵکو تەنها لە کتێبخانەی زیندان کتێبمان وەردەگرت بۆ خویندنەوە، بەڵام لە ئەل ئەزیز دەمان توانی کتێب لە دەرەوەش وەربگرین".

 

- باسی زیندان بکەن، جیاواز لە ڕەوشی گشتی، ئێوە لە چی بوارێک زەحمەتتان دەکێشا، تەندروستی تۆ چۆن بوو؟

 

"ویستیان کەلەپچەم بکەن"

 

ئەحمەد تورک: نا هیچ ڕووینەد ا، من لەو بوارە هیچ دڵ تەنگ نەبوم، جارجار پزیشک بانگیان دەکردم بۆ ئەوەی پشکنینم بۆ بکەن، وەک ئێوەش دەزانن لەبەر ڕاپۆرتی تەندروستی هەموو رۆژێک منیان دەبردە نەخۆشخانە، جاری وا هەبوو من نەمدەویست، بەڵام ئەوان بەزۆر منیان دەبرد، ڕۆژی یەکەم ویستیان من بەرن بەکەلپچەوە، بەڵام من داوام کرد لە وەزارەت کە بە کەلەپچەوە ناچم، ئەوکاتە وەزارەت وەڵامی داواکەی دامەوە و ئەوانیش بێ کەلەپچە منیان برد، ڕەوشێکی زەحمەت نەبوو.

 

- کاتێک ئێوە لە زیندان بوون، ناڕەزایەتییەکی گەورە دروست بوو، هەندێک لە ئەندام پەرلەمانەکانی دەسەڵاتیش گوتیان ئەم کارە کارێکی دەرەوەی لۆژیکە، ئێوە گرتنی خۆتان چۆن دەنرخێنن، دەوڵەتی تورک بە گرتنی ئێوە پەیامێکی چۆنی بە گەلی کورد دا؟

 

 "بە گرتنی من و سەڵاحەدین دەمیرتاش ویستیان دەسەڵاتی خۆیان لەسەر گەلی کورد بەرفراون بکەن"

 

 ئەحمەد تورک: بە گرتنی من ویستیان پەیامێک بە گەلی کوردی بدەن، بە گرتنی من و سەڵاحەدین دەمیرتاش ویستیان دەسەڵاتی خۆیان لەسەر گەلی کورد بەرفراون بکەن، زەخت بکەنە سەر گەلی کورد، من ئەو ڕەوشە بەو شێوەیە شیدەکەمەوە، ئێمەش دەزانین ١٤٣ رۆشنبیر و دیموکراتیخواز  لەبەر ئەم بابەتە هەڵویستی خۆیان پیشاندا، ئەوە بۆ من زۆر گرنگە هەموو کەس دەڵێت گرتنی ئەحمەد تورک ڕاست نییە، من ئێستا ناچارم هەم لەلایەنی مرۆیی و هەم لە لایەنی ویژدانییەوە سوپاسی ئەو کەسانە بکەم کە هەڵویستی خۆیان دەربڕی بوو.

 

- وەک دەزانرێت لە ڕۆژەڤی تورکیادا ڕۆژەڤی ڕیفراندۆم هەیە، سیاسەتی کورد لەو بوارەوە دەنگی نا بەکاردێنین، ئێوە ئەم بابەتە چۆن دەنرخێنن؟

 

"بۆ رێفراندۆم وشەی نا چەند ڕەوایە بەڵێ-ش ئەوەندە ڕەوایە "

 

 ئەحمەد تورک:من نامەوێت لەسەر ئەم بابەتە نرخاندنێکی جیاواز بکەم، لە ڕیفراندۆمدا دوو وەڵام هەیە، یەکەمیان نا دووەمیشیان بەڵێ، لەسەر ئەم دوو وەڵامە گەل دەبێت یەکێکیان هەڵبژێرێت، کەواتە نا چەند ڕەوایە بەڵێ- ش ئەوەندە ڕەوایە، پێش هەموو شتێک، فکری من ئەوەیە مرۆڤ بەبێ ئەوەی لە بن فشاردابێت بە شێوازیکی ئازاد و بە ئیرادە چی دەخوازێ بیڵێ و داوای بکات، شتی گرنگ ئەوەیە کە کۆمەڵگا بۆ گۆڕینی ئەم دەستورە کە هەیە بڵی بەڵی یان نەخێر، هەروەها پێوستە ناوەڕۆکی ئەم ڕیفراندۆمە بنرخێندرێت، پێوستە خەڵک بە ویژدانی خۆی دەنگ بدات، واتە نەک خەڵک بڵێ ئەوە هی ئەو حزبەیە یان هی ئەم حزبەیە، بەڵی یان نەخیر هەرکامیان بەسودە پێویستە خەڵک تەمشای ئەوە بکات، لەسەر ئەم بابەتە مرۆڤ بە شێوەیەکی ئازاد لەسەر سندوقی دەنگدان ئیرادەی خۆی دەستنیشان بکات شتیکی گرنگە، ئەگەر لە منیش بپرسن دەنگی ئێوە چییە؟ لەبەرئەوەی ئیمە بەساڵانە خەبات و تێکۆشان دەکەین لە ناو ئەم پارتە، ئەوە دەنگی ئێمە دیارە کە نەخێرە.

 

- لەو ساڵ و نیوەی کە تێپەڕیوە، گەلی کورد ئازاری زۆری چەشت، بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠١٦ گەلی کورد زۆرترین ئازاری کێشا بەگوێری ئێوە رۆڵ و ئەرکی سیاسەت دەبێت چی بێت؟ وەک پێویست سیاسەت ئەرکی خۆی بەجێهییناوە؟

 

"هەموو ئەو شتانەی کە ڕویان داوە بۆ ئێمە دەبێتە ئەزمونێک"

 

 ئەحمەد تورک:من جارجار ئەگەر ڕەخنە بکەم، بەشێوەیەکی ئاشکرا دەیڵێم، پێوستە ئێمە سیاسەتی دیموکراتیک و دیبلۆماسی و پەیوەندی نێودەوڵەتی لە جیهانی ئەمڕۆدا بە گرنگ ببینین، ئەو کاتەی کە ئێمە کە بڕیاریک دەدەین دەبێت گەلی خۆمان ڕازی بکەین، ئەوانە زۆر گرنگن، ئەمانەش کەمووکوڕی ئێمەن، کاتێک کە لە لایەنی دیموکراسی و ئازادی دا لە هەر بوراێکدا ڕێگا کرایەوە، هەموو کات کەموکوڕی دروست دەبن، دەبێت لەگەڵ خەڵک لە ناو گفتوگۆدا بین، من لەو بڕوایەدام هەموو ئەو شتانەی کە ڕوویانداوە بۆ ئێمە دەبێتە ئەزمونێک، لەمەو بەدوا بڕیارە سیاسییەکانی کە دەدرێن، دەبێت بە شێوازێکی فراونتر نرخاندنی بۆ بکرێت، جا پێشکەشی کۆمەڵگا بکرێت.

 

- هەوڵدانی کوردان بۆ یەکێتی نەتەوەیی هەیە، ئەمەش هێشتا نەگەیشتوەتە ئەنجام، لەم قۆناغە زەحمەتەدا شتی هەرە پێویست یەکێتی نەتەوەییە، ئێوەش لەم بورەدا زۆر خەباتتان کردوە، دەبێت ئەم هەنگاوە چۆن بەڕێوە بچێت و فکری ئێوە چییە لەوبارەیەوە؟

 

" بارودۆخ هەرچۆنێک بێت دەبێت ئێمە دەست لە هیوای خۆمان بەرنەدەین"

 

 ئەحمەد تورک: دەزانین پێشتر زۆر هەوڵدرا، ئێمەش زۆر خەباتمان کرد، ئێمە لە هەولێر بۆ ماوەی ١٥ تا ٢٠ ڕۆژ ماینەوە، بەڵام ئێمە ئەو قۆناغەمان ڕاست نەنرخاند، دەرفەتمان بۆ دروست نەبوو، بێگومان من ئەوە وەکو بەرپرسیارێتیەکی وازلێنەهێنراو دەنرخێنم، بارودۆخ هەرچۆنێک بێت دەبێت ئێمە دەست لە هیوای خۆمان بەرنەدەین.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin