Smiley face
Smiley face
Smiley face

دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت

2017-01-12 12:03:14



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی ٢٢٧ پەرلەمانتار دەستیپێکرد و تیایدا دەنگدان لەسەر پرۆژە بڕیاری ناساندنی دەشتی موسڵ بە ناوچەی کارەساتبار ئەنجام دەدرێت.

 

کەمێک پێش ئێستا دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی سەلیم جبوری، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەبوونی ٢٢٧ پەرلەمانتار دەستیپێکرد.

 

یەکێک لە بابەتە گرنگەکانی کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ بریتیە، لە دەنگدان لەسەر پرۆژە بڕیاری ناساندنی دەشتی موسڵ بە ناوچەی کارەساتبار.

 

هەروەها، دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای ئەنجومەنی دادگای باڵا  خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای چاکسازی بۆ بڕیاری لێبوردنی گشتی، لە کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا دەبن.

 

خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و شارەدێ و شارۆچکەکان و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای پێشنیارکردنی ناساندنی بەسرە بە پایتەختی ئابووری عێراق، هەر لە کارنامەی دانیشتکەی ئەمڕۆدان.

 


ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin