Smiley face
Smiley face
Smiley face

دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەستیپێکرد

2017-01-12 11:59:32



ڕۆژنیوز – هەولێر

 

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکەن.

 

کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی ئەمڕۆ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێکرد.

 

کۆبوونەوەکە، به‌ سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بەڕێوەدەچێت.

 

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، لە کۆبوونەوەکەدا، رابه‌ر سدیق، بریکاری وه‌زاره‌تی دارایی به‌ وه‌کاله‌ت و ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌کانی هه‌رێم ئاماده‌ن و ڕابەر سدیق ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر دابه‌شکردنی مووچه‌ له‌ ساڵی ڕابردوودا ده‌خوێنێته‌وه‌ و باس له‌ ئاماده‌کارییه‌کانی وه‌زاره‌ته‌که‌شی ده‌کات بۆ دابه‌شکردنی مووچه‌ی مانگه‌کانی ١١ و ١٢ ی ساڵی ٢٠١٦.

 

هەروەها،  ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌کانی هه‌رێم راپۆرتێک له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت ده‌خوێنێته‌وه‌ و ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و پرسه‌ پێشکەش دەکات.

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin