Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە چەمچەماڵ خۆپیشاندانە و هاوڵاتیان چوونەتە ناو وێستگەی کارەباوە

2017-01-12 11:45:18



رۆژنیوز - ئاشتی ئه‌حمه‌د

 
له‌به‌رده‌م وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌بای سلێمانی له‌ چه‌مچه‌ماڵ، به‌هۆی نه‌بوونی کاره‌باوه‌ هاوڵاتیان گردبوونەتەوەو چوونەتە ناو وێستگەکەوە.
 
له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌ک له‌ گه‌نجان و هاوڵاتی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌رده‌قاره‌مان، له‌به‌رده‌م وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌بای سلێمانی له‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی نه‌بوونی کاره‌باوه‌ گردبوونه‌ته‌وه‌، بەڕێوەبەری وێستگەکەش دەڵێت ئێمە ناتوانین نەکارەبا زیاد بکەین نە کەم.
 
ئاکۆ ئه‌سوه‌د یه‌کێکە له‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌شداره‌ له‌خۆپیشاندانه‌که‌، به‌ ڕۆژنیوزی وت:" ئێمه‌ وه‌ک نوێنه‌ری بازیان و کۆمه‌ڵگه‌ی به‌رده‌قاره‌مان و گۆپاڵه‌ له‌م وێستگه‌یه‌ گردبووینەتەوەو داوای زیادکردنی پێدانی بڕی کاره‌با ده‌که‌ین، له‌کاتێکدا هه‌موو سنوره‌که‌مان بووه‌ به‌ کارگه‌ و پرۆژه‌ی ستراتیژی، به‌ڵام که‌مترین کاره‌بامان پێ ده‌ده‌ن".
 
وتیشی:" ئه‌گه‌ر به‌رپرسان به‌ده‌م داواکارییه‌کانمانه‌وه‌ نه‌یه‌ن، ئه‌وه‌ له‌ خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بین به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی داواکارییه‌کانمان".
 

لایخۆشیەوە ئارام عوسمان بەڕێوەبەری وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌بای سلێمانی له‌ چه‌مچه‌ماڵ، بە ڕۆژنیوزی وت:" ئێمە تەنها لایەنی بەرهەمهێنەرین، ناتوانین کار نە زیاد بکەین نە کەم".

 

وتیشی:" ئێمە ئەو کارەبایەی بەرهەمی دەهێنین ڕەوانەی سەنتەری دابەشکردنی گشتی کارەبای هەرێمی دەکەین لە هەولێر، لەوێوە جارێکیتر کارەبا بەسەر هەرێمی کوردستاندا دابەشدەکرێتەوە".

 

ئارام عوسمان ئەوەشی وت: لەم وێستەگەیە هەشت تۆرباینی کارەبا هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی سوتەنەنی پێویستەوە، شەش دانەیان لە کاردایەو دوو دانەیان وەستێندراون.

 
بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتیانی ناڕازی چوونەتە ناو وێستگەکەوە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە گردبوونەوەی هاوڵاتیان بەردەوامە.
 
 
س.ح


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin