Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی ئاماری ٢٠١٦ی ڕاگەیاند

2017-01-12 11:07:59



ڕۆژنیوز - ڕێزان محەمەد

 

بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی ئاماری ساڵی ٢٠١٦ی خستەڕوو، بەپێی ئامارەکە لەو ساڵەدا  ٧٠ ھەزار و ٨٢١ پێناسی باری شارستانی دەرکراوە و ٣٣ ھەزار و ٨٠ ڕەگەزنامەی عێراقی دەرکراوە.

 

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ لە بینای بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی، عەلی سەباح، لێپرسراوی ھۆبەی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی سازکرد بۆ خستنەڕووی ئاماری ساڵی ڕابردووی بەڕێوبەرایەتییەکەیانی ڕاگەیاند، کە سەرجەم ناو ساری سلێمانی و سەرجەم شارۆچکە و شارەدێکانی سنورەکە لەخۆ دەگرێت.

 

عەلی سەباح، لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا ئاماری ساڵی ٢٠١٦ی خستەڕوو و وتی:" لە ساڵی ٢٠١٦دا  ٢٩ ھەزار و ٨٥٣ کەس لە دایکبوون و چوار ھەزار و ٢٨٣ کەسیش مردوون،  نۆ ھەزار و ٣٨٧ ھاوسەرگیری ئەنجامداوە و ھەزار و ٤٧٥ کەسیش جیابوونەتەوە".

 

عەلی سەباح، وتیشی: لە ساڵی ٢٠١٦دا ٦٠ ھەزار و ٥٧٩ پێناسەی باری شارستانی بۆ ھاوڵاتیان دەرکراوە و ١٠ ھەزار و ٢٤٢ پێناسەش تێکچووە.

 

ناوبراو، باسی لەوەشکرد: ھەر لەو ساڵەدا ١٩ ھەزار و ٨٥١ ڕەگەزنامەی عێراقی دەرکراوە و   ١٢ ھەزار و ١٥٦ ڕەگەزنامە تێکچوون و ھەزار و ٧٣ ڕەگەزنامە ون بوون.

 

باسی لەوەشکرد: ٢٤ ھەزار و ٤٦ کارتی نیشتیمانی دەرکراون و ٢٦١ ملیۆن و نۆ ھەزار بەڕێوبەرایەتیەکەمان داھاتی ھەبووە.

 

عەلی سەباح، لێپرسراوی ھۆبەی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە لە پارێزگای سلێمانی-دا، ٣٤ فەرمانگەی باری شارستانی و نۆ فەرمانگەی ڕەگەزنامە، هەیە.

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin