Smiley face
Smiley face
Smiley face

تره‌مپ: له‌ سه‌رده‌مى حکومڕانى مندا ڕوسیا ڕێز له‌ ئه‌مریکا ده‌گرێت

2017-01-11 20:52:10



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له‌ یه‌که‌مین کۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى وه‌کو سه‌رۆکى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌ودا ڕوسیا زیاتر ڕێز له‌ ئه‌مریکا ده‌گرێت.


ئه‌مشه‌و، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا، یه‌که‌مین کۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى وه‌کو سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌ نیویۆرک ئه‌نجامدا.


دۆناڵد تره‌مپ جارێکى تر ڕه‌خنه‌ى له‌ به‌رنامه‌کانى ئۆباما گرت و ڕایگه‌یاند: سیسته‌مى ته‌ندروستى ئۆباما هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه‌ و به‌رنامه‌یه‌کى تازه‌ى ته‌ندروستى داده‌نێین.


تره‌مپ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کرد، که‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ڕوسیا په‌یوه‌ندییه‌کانیان باش بکه‌ن و پێکه‌وه‌ داعش له‌ناوده‌به‌ن، به‌ڵام بۆ جارى یه‌که‌م ئه‌وه‌ى وت، که‌ پێى وایه‌ ڕوسیا له‌ پشت هاککردنه‌کانه‌وه‌ بووه‌، که‌ له‌ کاتى هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا له‌ دژى هیلارى کلینتۆن ئه‌نجامدران.


وتیشى: ڕوسیا زیاتر ڕێز له‌ ئه‌مریکا ده‌گرێت له‌ سه‌رده‌مى مندا، که‌ جیاواز ده‌بێت له‌ سه‌رده‌مى ئه‌وانى تر، نه‌ک ته‌نها ڕوسیا به‌ڵکو چین و ژاپۆن و مه‌کسیکۆ و وڵاتانى تریش زیاتر ڕێز له‌ ئه‌مریکا ده‌گرن له‌ سه‌رده‌مى حکومڕانى مندا.


تره‌مپ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کرد، که‌ ده‌ستبه‌ردارى کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌که‌ى ده‌بێت و له‌مه‌وبه‌دوا له‌لایه‌ن دوو کوڕیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت.


دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا ده‌بێت بۆ ماوه‌ى چوار ساڵى دیکه‌، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى له‌ 8ى نۆڤه‌مبه‌رى 2016 به‌سه‌ر ڕکابه‌ره‌که‌یدا (هیلارى کلینتۆن) سه‌رکه‌وت و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى برده‌وه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin