ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان
چه‌کدارانى سه‌ربه ده‌وڵه‌تى تورکیا گه‌نجێکى دیکه‌یان له شارۆچکه‌ى جه‌رابلوس کوشت.
ئه‌مڕۆ چه‌کدارانى سه‌ربه تورکیا گه‌نجێکى عه‌ره‌بیان له جه‌رابلوس کوشت، که شوێنى شۆردنى ئۆتۆمبێلى هه‌بوو، گه‌نجه‌که ناوى (محه‌مه‌د عه‌ساف) و به نه‌ته‌وه عه‌ره‌به.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى که ئاژانسى هه‌واڵى هاوار بڵاوى کرده‌وه‌ته‌وه، چه‌کداره‌کانى سه‌ربه تورکیا ویستویانه شوێنى ئه‌و گه‌نجه داگیر بکه‌ن، به‌ڵام گه‌نجه‌که ڕێگه‌ى پێنه‌داون، ئه‌وانیش کوشتویانه.
هه‌ر به‌پێى زانیاریه‌کانى ئاژانسى هاوار، چه‌کداره‌کانى سه‌ربه تورکیا به‌رده‌وام ده‌ستبه‌سه‌ر ماڵ و موڵکى خه‌ڵکدا ده‌گرن و ده‌ست له تاڵانیى ناپارێزن، ئه‌وان چه‌ند ڕۆژێک پێش ئێستاش گه‌نجێکى دیکه‌یان له گوندى (سات حومس) له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا کوشت.
کۆتایى مانگى 8ى ساڵى 2016 ده‌وڵه‌تى تورکیا شارۆچکه‌ى جهرابلوسى له ڕۆژئاواى کوردستان داگیر کرد، ئه‌وه‌ش وه‌ک هه‌وڵێک بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه نه‌دات هه‌ردوو کانتۆنى کۆبانێ و عه‌فرین یه‌کبگرنه‌وه.
ک.ک