ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان
هه‌ریه‌ک له پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (په‌ژاک) و حزبى دیموکراتى کوردستان له کۆیه کۆبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ هاوسه‌رۆکی په‌ژاک سیامه‌ند موعینی و شاندێکی یاوه‌ری، سه‌ردانی باره‌گای ناوه‌ندی حزبی دیموکراتی کوردستانیان کرد له کۆیه و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حزبی دیموکراته‌وه به سه‌رپه‌رشتی مسته‌فا مه‌ولوودی جێگری سکرتێری گشتیی ئه‌و حزبه، پێشوازیان لێ کرا.
له دیداره‌که‌دا سیامه‌ند موعینی ئاماژه‌ی به بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرد و جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌کگرتووی و یه‌کهه‌ڵوێستی لایه‌نه‌کانی چوار پارچه‌ی کوردستان و به تایبه‌ت لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرده‌وه، موعینی جه‌ختیشی له‌سه‌ر تێکۆشانی هاوبه‌ش بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد کرده‌وه و وتی: ده‌بێت لایه‌نه‌کان له‌م قۆناغه‌دا ئه‌رکی مێژوویی خۆیان به‌جێبهێنن.
لای خۆشیه‌وه مسته‌فا مه‌ولوودی پێداگری له‌سه‌ر یه‌کڕیزیی لایه‌نه کوردیه‌کان کرد و باسى گرنگى به‌لاوه‌نانی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی کرد له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یدا، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کرد، که به‌رژه‌وه‌ندى حزبى کێشه‌ی سه‌ره‌کیه له‌به‌رده‌م یه‌کڕیزی لایه‌نه کوردیه‌کان.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه، که هیچ که‌س و لایه‌نێک توانای نکوڵیکردنی لایه‌نه چالاکه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هه‌روه‌ها په‌ژاک و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی ئه‌و پارته‌ی نییه و ئه‌و ڕاستیه‌که.
له‌و دیداره‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌کان و تێکۆشان له به‌رانبه‌ر داگیرکه‌رانی کوردستان کرده‌وه.
ک.ک