رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
بەهۆی سیاسەتە چەوتەکانی حکومەتەکەی ئاکەپە و دەوڵەتی تورک و پەراوێز بوونی لە ئاستی نێونەتەوەیی و هەرێمیی، تادێت ئابووری تورکیا بەرەو داڕمانی مەترسیدار دەچێت.
نرخی دۆلار و یۆرۆ لهبهرامبهر لیرهی توركی بهرزبوونهوهی زیاتریان بهخۆوه بینیوە و ژمارهی پێوانهییان تۆمارکردوە.
لهتوركیا یەک دۆلار بە 3،89 لیرە و یەک یورۆ بە 4،00 لیرە فرۆشرا، ئەو دوو دراوە بەرزترین نرخیان تا ئێستا لەبەرامبەر لیرەدا تۆمار کرد و ژمارەی پێوانەییان شکاند، بەوشێوەیەش بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبەرامبەر لیرەدا بەراورد بەکۆتا رۆژی ساڵی 2016 گەیشتە نزیکەی 7 لەسەد.
سەرلەبەیانی دوێنێ یەک دۆلار بە 3،63 لیرە فرۆشرا، بەڵام دواتر بۆ ژمارەی پێوانەیی مێژوویی 3،74 بەرزبووەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆش نرخی یەک دۆلار گەیشتە 3،85 لیرە، هاوکات نرخی یەک یورۆ 4،١١ لیرە بوو کە بەرزترین ئاستی تۆمارکراوی لیرەیە بەرامبەر یورۆ.
دوێنێ بانکی ناوەندی تورکیا ویستی ڕێگە بە شکانی لیرە بگرێت، بەڵام نەیتوانی، شایانی باسە بانکی نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی ئەوروپا دوو مانگ بەرلەئێستا پێشنبینی خۆی بۆ دابەزانی گەشەی ئابووری تورکیا ئاشکرا کردبوو، مانگی ڕابردووش بانکی کۆمێرز کە یەکێک لە بانکەکانی ئەڵمانیایە ڕاپۆرتێکی لەسەر ئابوری تورکیا بڵاو کردۆتەوە و نووسیبووی، ئابووری تورکیا لەسەروبەندی داڕماندایە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ئابووری تورکیا لە ساڵی ٢٠١٥دا بە رێژەی 4.5% تووشی هەڵایسان بووە، خودی تورکیاش دانی بە داڕمانی ئابووری خۆیدا ناوە.
هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی بانکی کۆمێرزی ئەڵمانی ئاشکرایی کردوە، لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠١٧، ئابووری تورکیا لانی کەم 16.5% تووشی هەڵایسانی ئابووری دەبێ، هەربۆیە ئابووری تورکیا بەرەو داڕمان دەچێت و ئەمەش زۆر مەترسیدارە بۆ تورکیا.
شایانی باسە لەئێستادا کۆڵەگەی ئابووری تورکیا نەوت و بازاڕەکانی باشووری کوردستانە، تورکیا خۆی لەسەر ئابووری باشوور هێشتوەتەوە و سامانەکەی بۆ خۆی دەبات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە باشووری کوردستان خۆی لە قەیرانی ئابووری سەختدایە، چەندین مانگە حکومەتی هەرێم مووچەی مووچەخۆرانی نەداوە.
د.خ