ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لە ڕوونکردنەوەیەکدا فراکسیۆنەکانی گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ و بزوتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئیدانەی ڕێگریکردنیان لە سۆران عومەر و عەلی حەمە ساڵح لە کرد.
کەمێک لەمەوبەر، چوار فراکسیۆنی پەرلەمانی هەرێم، لە دژی ڕێگرییکردن لەوەی دوو پەرلەمانتار بچنە شاری هەولێرەوە، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە:" بەداخەوە شەوی ڕابردوو لە بازگەی پردێ لە شاری هەولێر، ڕێگری کرا له دوو په‌ڕله‌مانتاری کوردستان، پاش ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمانی حزبی ڕێ له‌سه‌رۆکی په‌رله‌مان گیرا، له‌هه‌مان بازگه که‌تا ئێستا ئه‌م برینه ساڕ‌ێژ نه‌کراوه، برینێکی تریان خسته جه‌سته‌ی په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان، به‌بێ ڕێزیکردن به دوو په‌رله‌مانتاری کوردستان له فراکسیۆنی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی".
ڕاشیانگەیاند: ئێمه لە فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان به‌توندی ئه‌م کاره ئیدانە ده‌که‌ین، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که لایەنه سیاسییه‌کان دەست به‌دانیشتن ده‌که‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م باره نا له‌باره‌ی کوردستان".
ئاماژەیان بەوەشداوە،:" ئەندامی پەرلەمان مافی یاسایی خۆی هەیە و پارێزبەندی بەیاسا رێكخراوەو نابێت بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، بۆیە داواكارین لایەنی پەیوەندیدار ڕوونكردنەوە بدات و پۆزش بۆ دوو پەرلەمانتارەكە بهێنێتەوەو بەڵێنی دوبارە نەبوونەوەی بدات".
س.ح