ڕۆژنیوز – هاوکار مسته‌فا
به‌مه‌به‌ستى کۆکردنه‌وه‌ى هاوکارى مادى بۆ توشبوانى شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌ى هیوا، بەرپرسانی ئیداری شارۆچکەی سەیدسادق هەڵمەتی بۆیاخکردنی پێڵاویان دەستپێکرد.
ئه‌مڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ له ناوبازاڕى شارۆچکه‌ى سه‌یدسادق به‌رپرسانى ئیدارى شارۆچکه‌که بە دەستپیشخەری قایمقامیەتی شارۆچکەکە، هەڵمەتی بۆیاخکردنى پێڵاوى هاوڵاتیان-یان دەستپێکرد و بڕیاره تا کاتژمێر چوارى سه‌ر له‌ئێواره به‌رده‌وامى هه‌بێت و دواتر ئەو بڕە پارەیەی کۆیدەکەنەوە ڕاده‌ستى نه‌خۆشخانه‌ى هیوای بکەن.
دیارى ڕه‌فیق، قایمقامى شارۆچکه‌ى سەیدسادق، که بەشداری هەڵمەتەکەی کردووە، به ڕۆژنیوزى وت: مه‌به‌ستى ئه‌م کاره‌ى ئه‌مڕۆمان بۆ دروستکردنى گیانى هاوکارى و هه‌ماهه‌نگییه بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونى نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه، که ئه‌مه‌ش به دیارده‌یه‌کى شارستانى ده‌زانین و له زۆربه‌ى وڵاتاندا به جۆرێک هاوکارى بۆ نه‌خۆشان کۆده‌کرێته‌وه و ئێمه‌ش به بۆیاخکردنى پێڵاوى هاوڵاتیان ئه‌وکاره ده‌که‌ین.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، کە ئه‌مڕۆ زۆربه‌ى به‌رپرسانى ئیدارى شارۆچکه‌که به‌شدارى ئەم هه‌ڵمه‌ته‌یان کردووه و وتیشی:" ئەو بڕە پاره لەبەرامبەر بۆیاخکردنەکەدا، وه‌ریده‌گرین و ده‌یخه‌ینه ناو سندوقێکى تایبه‌ته‌وه که به به‌رچاوى هاوڵاتیانهوهیهوه و پاشانیش بڕەکە ئاشکراده‌که‌ین و ڕاده‌ستى نه‌خۆشخانه‌ى هیواى ده‌که‌ین".
ش.ف