Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنانی هەرێمی باسک: لێرەوە هاواری پشتیوانی خۆمان دەگەیەنین بە گەلی کورد

2017-01-10 09:00:20



ڕۆژنیوز – ئیسپانیا

 
لە ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهیدانی پاریسدا، لە شاری بلباوی هەرێمی باسک بە خۆپیشاندانێک ئەو تیرۆرە شەرمەزارکرا و ڕایانگەیاند:" ئەردۆغان ویستی خەباتی ساکینە و هەڤاڵانی لەناوببات، ئێمە ئەمانەوێت لە وڵاتی باسکەوە هاواری پشتیوانی خۆمان بگەیەنین بە گەلی کورد
 
شەوی ڕابردوو، لە ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهیدانی پاریس، ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان، لە شاری بلباوی هەرێمی باسک-ی وڵاتی ئیسپانیا، بەپێشەنگایەتی ژنانی فیمینستی هەرێمەکە، خۆپیشاندانێکی جەماوەری بەڕێوەچوو.
 
ژنان و بەشدارانی خۆپیشاندانەکە بەچەندین شێواز داوای دادپەروەرییان لە کەیسی تیرۆرکراواندا دەکرد.
 

لە خۆپیشاندانەکەدا بەیاننامەی ژنانی فیمینستی هەرێم باسک خوێندرایەوە کە تێیدا هاتبوو:" لە ڕۆژی ٩ یەکەم مانگی ساڵی ٢٠١٣ سێ ژنی کورد لە پاریس تیرۆرکران، لەو ڕۆژەوە هەمو ساڵێک بە هەزاران ژن و پیاوی کورد بە دڵێکی پڕ ئێش لە پاریس کۆ دەبنەوەو داوای ڕوونکردنەوە لە سەر ئەو تیرۆرەو دادوەرێکی عادلانە دەکەن، لە روانینینەوە ئاشکرایە کە ئەو تیرۆرە لەلایەن میتی تورکەوە ڕێکخرابوو".

 

 

ژنانی باسک باسیان لە تێکۆشانی ساکینە جانسز بە گرنگییەوە کردوو ڕایانگەیاند:" دەبێت بپرسین ئەو تیرۆرە چۆن لە ناو دڵی ئەوروپا ئەنجامدرا!؟".
 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژەیان بەوەشکردبوو:" ڕوونکردنەوەکان ناڕوونن و وەک یەکنین و نیشانەکان میتی تورک وەک بکەری ڕوداوەکە دەناسێنن، لەهەمووی خراپتر ئەوەیە کە حکومەتی فەرانسا نەیتوانیوە ڕوونکردنەوەیەکی جێگای باوەڕ نیشانبدات و تەنانەت هاوخەمی دەرنەبڕیوە بۆ بنەماڵەی گیانبەختکردوان".

 

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ژنانی هەرێمی باسک دەڵێن:" چاوەڕوانی ڕوونکردنەوەی کەیسەکە ناکەین، تا کاتێک حکومەتی فەرەنساو وڵاتە ئەوروپییەکان ڕێگە دەدەن کە بە ئاسانی میتی تورک لە ناو خاکەکەیان دەستدرێژی بکات، ئەردۆغان ویستی خەباتی ساکینە و هەڤاڵانی لەناوببات، ئێمە ئەمانەوێت لە وڵاتی باسکەوە هاواری پشتیوانی و چاوەڕوانی خۆمان بگەیەنین بە گەلی کورد، ئەردۆغان بێداهاتوو دەبێت و زیاتر لە هەموو کات دڵنیاین کە کوردستان دەبێت بە گۆڕستانی فاشیزم".

 

س.ح


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin