ڕۆژنیوز ـ سلێمانی
32 ڕێکخراوى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له هه‌ڵوێستێکى هاوبه‌شدا ناڕه‌زایى توندیان دژى لێدوانه‌کانى سه‌رۆکى وه‌زیرانى تورکیا له هه‌رێمى کوردستان نیشاندا و ئاماژه‌یان به‌وه کرد، که په‌که‌که و په‌یه‌ده هێزى شۆڕشگێڕى کوردستانن.
ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانى، 32 ڕێکخراوى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵوێستێکى هاوبه‌شیان ڕاگه‌یاند و ئاژه‌یان بۆ ئه‌وه کرد، که په‌که‌که هێزێکى شۆڕشگێڕه و پشتیوانى هه‌رێمى کوردستان کردوه.
ئاشتى عه‌بدوڵا به‌رپرسى ڕێکخراوى ئه‌نستتیوتى ۆرک له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا لێدوانه هاوبه‌شه‌که‌ى خوێنده‌وه و ڕایگه‌یاند: ئێمه هه‌ڵوێستى خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین سه‌باره‌ت به لێدوانه‌کانى سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا بینالى یه‌ڵدرم، که هێزه شۆڕشگێڕه‌کانى تێکۆشانى ئازادى گه‌لى کوردى به تیرۆریست ناوبرد له پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستان.
ڕاشیگه‌یاند: له دوو ساڵى ڕابردوودا هه‌رێمى کوردستان ڕووبه‌ڕووى شه‌ڕێکى نه‌خوازراو بوویه‌وه، هێزه‌کانى په‌که‌که و په‌یه‌ده له‌و شه‌ڕه‌دا پشتیوانى هه‌رێمى کوردستانیان کرد، ئه‌وه جێگه‌ى نیگه‌رانیمانه سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا ئه‌وان به تیرۆریست ناوده‌بات، لێره‌وه ده‌ڵێین که پێویسته حکومه‌تى تورکیا داواى لێبوردن له گه‌لى کورد بکات.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هه‌روه‌ها پێویسته تورکیا واز له پێشێلکردنى خاکى هه‌رێمى کوردستان بهێنێت و سوپاکه‌ى له هه‌رێمى کوردستان بکشێنێته‌وه و بڕیارى په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان جێبه‌جێ بکات، هه‌روه‌ها نوێنه‌رانى هه‌ڵبژێردراوى گه‌لى کورد ئازاد بکات.
ئه‌وه‌شى وت: په‌یه‌ده و هێزه کوردییه‌کان له ڕۆژئاواى کوردستان قارهمانێتییهکى گه‌وره‌یان نواند له تێکشکاندنى به‌ره‌ى تیرۆریستانى داعش، نهبهردییهکانى ژنانى کورد له کۆبانێ باشترین نمونه‌ى ئازایه‌تین، که جیهان شانازیان پێوه‌ده‌کات.
هه‌ر له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا ساڵح فه‌قێ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان قسه‌ى کرد و وتى: ئه‌و قسانه‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا له هه‌ولێرى پایته‌خت جێگه‌ى نیگه‌رانى هه‌موومانه و هێزه کوردییه‌کانى پارچه‌کانى تر هاوکارى زۆرى هه‌رێمى کوردستانیان کردوه له شه‌ڕى دژى تیرۆریستانى داعش.
ئه‌وه‌شى وت: که تورکیا هه‌وڵ ده‌دات ناکۆکى بخاته نێوان هێزه کوردییه‌کانه‌وه، به‌ڵام پێویسته هێزه کوردییه‌کان وریا بن و نه‌که‌ونه ناو سیاسه‌ته‌کانى تورکیاوه.
دوێنێ بینالى یه‌ڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا له هه‌ولێرى پایته‌خت له کاتى کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى پارتى، په‌که‌که‌ى به "تیرۆریست" ناوبرد.
ناوی ڕێکخراوەکان
ناوەندی پشتگیری لە خەڵکی ڕۆژئاوا
ڕێکخراوی دۆستانی گەرمیان
ڕێکخراوی ئەزموون
ڕێکخراوی فیوچەر
ریکخراوى کۆرنیا بۆ ئازادى و مافى مرۆڤ
تۆرى لیده ر
سه نته رى باشور بۆ لیکۆلینه وه ى ستراتیژی
ڕێکخراوی سایۆ
ڕێکخراوی ئایندەی گەل. بۆپرسە نەتەوایەتیەکان
ڕێکخڕاوی گەشەپێدانی چالاکی لە کوردستان
ڕێکخراوی کەمئەندامانی کوردستان
ریکخراوی هیوایه ک بو اشتی
ریکخراوی کوبه ندی روشنبیرانى کوردستان
ریکخراوی فراتی اشتی جهانی
ڕێکخراوی هەڵەبجە
کۆڕبەندی ناڕەزاییەکان لە کوردستان
تۆڕی ناڕەزایەتیەکانی باشور
رێکخراوی هۆشیاریی لاوان
بەرەی خەڵک
تۆرى داکۆکى له‌فه‌رمانبه‌ران
گروپی فشاری زانکۆ و پەیمانگاکان
تۆڕی بەرگری لە ماف و ئازادییەکانی خەڵک
بۆردی ڕێکخراوەکانی ناوەندی تەندروستی
رێکخراوى ئاینده‌ى بازیان
رێکخراوى پێکه‌وه ژیان
بۆردى کارى گه‌نجان
ته‌ڤگه‌رى ئازادى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان
به‌ره‌ى دیموکراسى گه‌ل
کۆمیته‌ى سوپاى تورکیا بۆ ده‌ره‌وه
ڕێکخراوى گه‌نجانى بوێر
ڕێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان
ک.ک