Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە ڕزگاری سیمینارێک لەسەر ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی پاریس بەڕێوەچوو

2017-01-09 18:47:09



ڕۆژنیوز – بەرهەم لەتیف


لە چوارهەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی پاریس، کە تیایدا هەرسێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد (ساکینە جانسز، فیدان دۆخان، لەیلا شایلەمەز) شەهیدکران، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان ڕژاک سیمینارێکی ڕێکخست.


ئێوارەی ئەمڕۆ، لە چوارهەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی پاریس، کە تیایدا هەرسێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد (ساکینە جانسز، فیدان دۆخان، لەیلا شایلەمەز) شەهیدکران، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان ڕژاک، لە کێبخانەی گشتیی شارۆچکەی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، سیمینارێکی بۆ سێوە ئەمین ئەندامی کوردۆناسیۆنی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان  ڕژاک،  ڕێکخست.


سیمینارەکە بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە خوێنێ شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان لەڕێگای سینەفزیۆنەوە کورتە فلمێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید ساکینە جانسز نیشانی ئامادەبوان درا.


دواتر سێوە ئەمین دەستی بە پێشکەشکردنی سیمینارەکە کرد و وتی:" کەسایەتی هەڤاڵ ساکینە، کەسایەتییەکی وا ئاسان نییە کە بەبێ پیلان شەهید بکرێت، وە پیلانی شەهیدکردنی هەڤال ساکینە و هەڤاڵانی، بە پلەی یەکەم دەستی تورکیای لە پشتە، تورکیاش بە تەنها نەبوو، دەستی وڵاتانی دیکەشی لەپشت بوو".

 


وتیشی:" بەپێشەوەچوونی ئاستی تێکۆشانی ژنی کورد، ئەو پیلانانە پوچ دەکرێنەوە، بەداخەوە سود لە پارچەبوونی کورد وەردەگیرێت، ئەگەر کورد هەمووی بەهێزبێت و هەمووی یەک بێت، کەس بوێری ئەوەی نەدەکرد ژنی کورد تیرۆربکات".


لەدرێژەی قسەکانیدا، سێوە ئەمین ئەندامی کوردۆناسیۆنی ڕێکخراوی ڕژاک، ئەوەشی وت:" دەبێ ئێمەش تێکۆشان وەک هەڤاڵ ساکینە بکەین، هیچکاتێک سەر نەوی نەکەین، چوونکە هەڤاڵ ساکینە هیچکاتێک سەری دانەنەواند، بەپێچەوانەوە بەبیر و باوەڕی خۆی تێکۆشانی دەکرد".


جێی وەبیرهێنانەوەیە، ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا تیرۆر کران.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin