ڕۆژنیوز – دانا عومەر
شاخەوان ڕەئوف، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، ئاماژە بە رۆڵی گرنگی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکات و دەڵێت:" په‌که‌که سه‌لماندى، که هیزێکی نیشتیمانییە و ده‌توانێت به‌رگرى له‌هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان بکات".
شاخەوان ڕەئوف، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، لە چاوپێکەوتنێکدا وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنیوز دەداتەوە لەبارەی سەردانەکانی شاندی پارتی، دەنگۆی یەکگرتنەوەی گۆڕان و یەکێتی، بوونی پەکەکە لە شەنگال و گرنگی کۆنگرەی نەتەوەیی.
ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە ئەوان پرۆژەیان هەیە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی هەرێم و ئه‌گه‌ر نیه‌تى ڕاسته‌قینه هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر بکرێت.
لەبارەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) شەوە دەڵێت: پەکەکە به‌رگرى له‌خاکى شه‌نگال ده‌کات، من به‌لامه‌وه سه‌یره که دواى شه‌ڕه‌که بێیت زمانى زبر له‌به‌رامبه‌ر هێزێکى نیشتیمانیدا به‌کار بهێنیت.
دەقی چاوپێکەوتنەکە:
-لە کۆتایی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو شاندێکی پارتی سەردانیکردن و کۆبوونەوە، گفتوگۆی ئێوە و پارتی جۆن بەرێوەچوو؟، دەکرێت بڵێین ئەم کۆبوونەوانە دەبنە هۆی چارەسەری کیشەکان؟.
" پارتی داوای پرۆژەی ئێمەی کردووە"
شاخەوان ڕەئوف: شاندەکەى پارتى که هاتووه له‌گه‌ڵ براده‌رانى ئێمه دانیشتون، مه‌ست له ئاسایکردنه‌وه‌ى دۆخى سیاسی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێمە و پارتی بووە، ئێمە پێمان ڕاگه‌یاندوون، که ئه‌م دۆخه له به‌رژه‌وه‌ندى که‌سدا نییه به پارتیشه‌وه، پارتی داواى پڕۆژه‌ى ئێمه‌یان کردووه، ئێمەش بەشاندی پارتیمان وتووه، کە پڕۆژه‌مان هه‌یه بۆ ئاسایکردنه‌وه‌ى دۆخى هه‌رێم، پرۆژه‌که‌ى ئێمه له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکى هەرێمی کوردستانه، ئه‌وه‌نده‌ى که له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکى هەرێمی کوردستانه له به‌رژه‌وه‌ندى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نیه، به‌ڵام ئێستا پرۆژه‌که‌ى ئێمه ته‌واو نه‌بووه، ئێمه له پڕۆژه‌که‌ماندا هه‌رسێ سهرۆکایهتیهکهمان کردووه به‌یه‌ک پاکێج، پێمان وایه ده‌بێت هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که به‌یه‌که‌وه گۆڕانکارى تێدا بکرێت، له‌ڕاستیدا کۆى هه‌موو کێشه‌کان له کورسى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، ئه‌گه‌ر نیه‌تى ڕاسته‌قینه هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر بکرێت.
-داخستنی دەرگای پەرلەمان هۆکاری سەرەکی قوڵکردنەوەی کیشەکان نەبوو؟.
" داخستنى ده‌رگاى په‌رله‌مان و ده‌رکردنى وه‌زیره‌کانى گۆڕان شتێکى سه‌یره"
شاخەوان ڕەئوف: داخستنى ده‌رگاى په‌رله‌مان و ده‌رکردنى وه‌زیره‌کانى گۆڕان شتێکى سه‌یره و نه‌بیستراوه، ته‌نانه‌ت له‌و وڵاتانه‌ش که نیمچه دیکتاتۆرن شتى له‌و شێوه‌یه ڕ‌وى نه‌داوه، له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ى ڕوویدا له به‌هۆى ئه‌وه‌وه بوو، که تیمێکى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان تێمێکى لێهاتوو چالاک‌بوون له حکومه‌ت و په‌رله‌مان، وه ده‌ستیان بۆ هه‌ندێک یاسا ده‌برد که له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ندێک هێز و لایه‌نى سیاسی‌دا نه‌بوو به‌تایبه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان، بۆیه ئه‌و بارودۆخه به‌م شێوه‌یه‌ى لێهات، ئێمه هیوادارین ئه‌م دۆخه‌ى که ئێستا له هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه به‌زوویى چاره‌سه‌ر بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌رگاى گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کاندا کردۆته‌وه به پارتیشه‌وه، چونکه ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵک وه‌ستاوه و خراپ بووه، بۆیه پێویسته دۆخى سیاسى ئاسایى بکرێته‌وه.
- لە ئێستادا باس لە یەکگرتنەوەی گۆڕان و یەکێتی دەکرێت، ئەمە ڕاستە؟.
" بەفەرمی هیچ شتێک باس نەکراوە"
شاخەوان ڕەئوف: به فەرمی هیچ شتێک له‌باره‌ى یه‌کگرتنه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕن و یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستانه‌وه له جڤاتى نیشتمانى باس نه‌کراوه، ڕه‌نگه به ناڕاسته‌وخۆ باس کرابێت، به‌ڵام به‌فەرمی هیچ شتێک باس نه‌کراوه.
-بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رێککەوتنێکی سیاسی‌یان هەیە، ئەو ڕێککەوتنە تا چەند جێبەجێ کراوە؟، بۆچی ئێوە و یەکێتی پێکەوە پێشوازی لە شاندەکەی پارتی ناکەن ؟.
"پێویسته قۆناغى دووه‌مى رێککهوتنهکهى نێوان هه‌ردوولا جێبه‌جێ بکرێت"
شاخەوان ڕەئوف:ئه‌و ڕێککه‌وتنه تا ئه‌م دانیشتنه‌ى کۆتایى ساردى پێوه دیاربوو ئه‌ویش به‌هۆى دۆخى ناوخۆیى یه‌کێتی-یه‌وه بووه، به‌ڵام له‌دواى کۆبوونەوهى کۆتایى به‌ره‌و باشتر چووه، له‌کۆبوونه‌وه‌ى کۆتاییدا براده‌رانى هه‌ردوولا پێیان باشبوو، که به‌جیا پێشوازى له شاندەکەی پارتى بکه‌ین، ئێمه حه‌زده‌که‌ین ئه‌و ڕێککه‌وتنه سیاسیه‌ى که کراوه هه‌نگاوى زیاتری بۆ بنرێت، پێویسته قۆناغى دووه‌مى رێککهوتنهکهى نێوان هه‌ردوولا جێبه‌جێ بکرێت، که بریته له جێبه‌جێکردنى ڕێککه‌وتنه‌که له‌سه‌ر ئاستى شارۆچکه‌و شاره دێکان، چونکه له قۆناغى یه‌که‌مدا ڕێککه‌وتنه‌که له‌سه‌ر ئاستى شارى سلێمانى جێبه‌جێکراوه، وه ئێمه پێمان باشه ئه‌گه‌ر خواست هه‌بێت هه‌نگاوى زیاتر بنرێت بۆ نزیکبونه‌وه‌ى زیاترى یه‌کێتى و بزوتهوهى گۆڕان.
-دیدی ئێوە چییە لەسەر بوونی پەکەکە لە شەنگال؟، لە ماوەی ڕابردوودا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لە بەکارهێنانی هێز کرد دژی پەکەکە لە شەنگال، هەڵوێستی گۆڕان چییە لەسەر ئەم بابەتە؟.
" په‌که‌که سه‌لماندى که ده‌توانێت به‌رگرى له‌هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان بکات"
شاخەوان ڕەئوف: ئه‌و هێزه‌ى که ئێستا له شه‌نگاله هێزێکى نیشتیمانیه، په‌که‌که سه‌لماندى که هێزێکى نیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌ییه، وه په‌که‌که سه‌لماندى که ده‌توانێت به‌رگرى له‌هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان بکات، ئه‌گه‌ر له‌داهاتووشدا پارچه‌کانى تر‌ى کوردستان پێویستى به هاوکارى هه‌بوو پێویسته ئێمه به‌رگری له ئه‌وان بکه‌ین، په‌که‌که شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تى کوردى ئێزدى له‌شه‌نگال پاراست، ئه‌م هێزه 250 شه‌هیدی داوە له شه‌نگالدا، ئێستاش به‌رگرى له‌خاکى شه‌نگال ده‌کات، من به‌لامه‌وه سه‌یره که دواى شه‌ڕه‌که بێیت زمانى زبر له‌به‌رامبه‌ر هێزێکى نیشتیمانیدا به‌کار بهێنیت، به‌ڕاى من هه‌رکه‌س بیه‌وێت به‌هێز په‌که‌که له شه‌نگال ده‌ربکات شتێکى خراپه، پێویسته هه‌موو لایه‌ک پێکه‌وه دابنیشن و گفتوگۆ بکه‌ن و ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بدۆزنه‌وه، چونکه ئێمه له‌ڕابردوودا هیچ سودێکمان له‌شه‌ڕى ناوخۆ نه‌بینیوه، هه‌ر هێزێک په‌نا بۆ شه‌ڕى ناوخۆ ببات خیانه‌تى نیشتیمانیه، وه پێویسته پێزانینێکى گه‌وره له دواى شه‌ڕ یان ئه‌گه‌ر خۆى به‌ویستى خۆى کشایه‌وه بۆ هێزه‌کانى په‌که‌که بکرێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى کردى له‌و ناوچانه‌دا، بهبڕواى من په‌که‌که له‌هه‌ر شوێنێک بێت گرفت نیه چونکه هه‌موى خاکى کوردستانه، ناکرێت له‌پێناوه ده‌وڵه‌تێکدا یان هێزێکى ده‌ره‌کیدا من هێزێکى نیشتیمانى بکه‌م به قوربانى، له‌پێناو ئه‌وه‌ى که ئه‌م لایه‌نه ده‌ره‌کیه بڕیارى داوه بۆ چه‌ند ساڵێک ڕێککه‌وتنێکى سیاسى و ئابورى نهێنى بکات له‌گه‌ڵ لایه‌نێکى سیاسى هه‌رێمى کوردستاندا هێزه نه‌ته‌وه‌یه‌کان بکه‌مه قوربانى.
-کۆماجڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بانگەوازی بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کرد و ڕایگەیاند، ئەوان هەموو توانای خۆیان دەخەنە گەر بۆ بەستنی ئەو کۆنگرەیە، سەرنجی گۆڕان چییە؟.
"ئه‌وه‌ى له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکى کوردستانه کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ییه"
شاخەوان ڕەئوف: ئێمه وه‌ک بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پێمان وایه پێویسته لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستان په‌یوه‌ندى باشیان هه‌بێت، من پێم سهییره ئێمه باس له ده‌وڵه‌تى کوردى ده‌که‌ین، که‌چى هێزێکى سیاسى له هه‌رێمى کوردستان هێزێکى نیشتیمانى قبوڵ نیه، ئه‌وه‌ى له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکى کوردستانه کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ییه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ره‌تادا ئه‌وه‌ى پێویسته بکرێت ئاسایى کردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى لایه‌نه‌کانه، وه یه‌ک هه‌ڵوێستى لایه‌نه سیاسیه‌کانه بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش وه‌ک هه‌موو گه‌لانى دنیا کیانێک و ده‌وڵه‌تێکى سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێت، ئه‌رکى سه‌رشانى هه‌موومانه داکۆکى له‌هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان بکه‌ین، وه‌ک چۆن په‌که‌که دێت پارێزگارى له باشورى کوردستان ده‌کات، که ئه‌مه پێویسته مێژوو بینوسێته‌وه، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه چووه کۆبانى و پارێزگارى له کۆبانى کرد هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش پێویسته لایه‌نه‌کان هه‌نگاو بنێن بۆ به‌ستنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى.
-نەوشیروان مستەفا تەندروستی چۆنە و کەی دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان؟، تا چەند ئاگاری کار و بڕیارەکانی بزوتنەوەی گۆرانە؟
" بڕیار وایه له داهاتویه‌کى نزیکدا بگه‌ڕێته‌وه"
شاخەوان ڕەئوف: په‌یوه‌ندى ئێمه به کاک نه‌وشیروانه به‌رده‌وامه و ئاگادارى هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه کهڕِوو ده‌ده‌ن، ئه‌و براده‌رانه‌مان له خانه‌ى ڕاپهڕاندى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامیان لەگەڵی هه‌یه، به‌ڕاستى نه‌بونى کاک نه‌وشیروان کاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر ئێمه، سه‌فه‌رى ئه‌مجاره‌ى په‌یوه‌ندى به ته‌ندروستیه‌وه هه‌یه ئێستا چاره‌سه‌رى وه‌رگرتووه بڕیار وایه له داهاتویه‌کى نزیکدا بگه‌ڕێته‌وه، هیچ نه‌خۆشیه‌کى مه‌ترسیدار و درێژخایه‌نى نیه نه‌خۆشیه‌کى ئاساییه، ته‌نها کێشه‌ى ئینزیلاق و فه‌قه‌راتی پشتى هه‌یه.
ش.ف